به‌شێك له‌ ژیانى كریستانۆ رۆنالدۆ

به‌شێك له‌ ژیانى كریستانۆ رۆنالدۆ
به‌شێك له‌ ژیانى كریستانۆ رۆنالدۆ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤێیرۆ (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٨٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال دەکات لە ڕۆڵی ھێرشبەردا. زۆرجار ناسراو بە باشترین یاریزانی جیھان و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو،ڕۆناڵدۆ توانیوییەتی ٥ جار خەڵاتی بالۆن دۆر و ٤ جار خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بباتەوە، ھەریەکییان کە بۆ یاریزانانی ئەورووپی خەڵاتدەکرێن.
ژیانى تاكه‌ كه‌سى
ڕۆناڵدۆ لە گەرەکی سان ئەنتۆنیۆ لە شاری فونچال سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیاڕ و لییانا) ئەو بچوکتری مندال بووە لە ناو خێزانەکەیدا. ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە.[٤] لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند[٥] چونکە مامۆستاکە گاڵتەی بە ڕەگەزی ڕۆناڵدۆ کردبوو کە خەڵکی شاری مادێریانە و ناوچەیەکی ھەژارنشینە. باوکی ڕۆناڵدۆ خۆزێ دینیس بەھۆی ئالودەبوون بە زۆر خواردنەوەی مەی تووشی نەخۆشی جگەر ھات و کۆچی دوایی کرد[٦] کاتێک ڕۆناڵدۆ تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو. لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ پەڕتوکی ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ساتەکان.[٧] لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی دوکانێکی بۆتیکیان کردەوە (پۆشاک) بە ناوی ” CR7 ”[٨] کە ئێستا ئەو دوکانە دوو لقی ھەیە و ھەردووکیان لە پرتوگالە لە شارەکانی لیشبۆنە و مێدیرا، جوانترین خانمەکتەر لای ڕۆناڵدۆ ئانجەلینا جولیە ھەمیشە ئارەزووی لەکارەکانی ئەو ھوونەرمەندەیە وە ڕۆناڵدۆ زۆر ئارەزوو لەکڕینی ئۆتۆمبێڵ دەکات تا ئێستا چەندەھا ئووتمبێلی تایبەت و گرانبەھای کڕیوە لەوانە فیڕاڕی و ئۆدی و ھیتر،[٩] جگە لە پۆرتوگالی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت.[١٠]
ده‌ستكه‌وته‌كانى
لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە: ٢٥ یاری ئەنجامداوە – ٣ گۆڵی تۆمارکردووە.
لەگەڵ مانچستەر یونایتد: ١٩٦ یاری ئەنجامداوە – ١١٨ گۆڵی تۆمارکردووە.
لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید = ٣١٠ یاری ئەنجامداوە – ٣٦٧ گۆڵی تۆمارکردووە. (بەردەوامە) کۆی گشتی یارییەکان: ٨٠٧ – کۆی گشت گۆڵەکان: ٥٦٢. (بەردەوامە) لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی پرتوگال: ٦١ گۆڵ لە ١٢٠ یاری (بەردەوامە).
نازناوە تاکە کەسییەکان
پێکھاتەی نمونەیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا: ٢٠٠٤
خەڵاتی براڤۆ: ٢٠٠٤
خەڵاتی تایبەتی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ (٢ جار):٢٠٠٤، ٢٠٠٥
باشترین یاریزانی پرتوگالی: ٢٠٠٦
پێکھاتەی نمونەیی خولی پاڵەوانەکان (٥ جار): ٢٠٠٣، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩
یاریزانی سێر مات بەسبی ساڵ (٣ جار): ٢٠٠٣، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
پێکھاتەی نمونەیی جیھانی فیفپرۆ (٤ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩.
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ: ٢٠٠٦
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی ساڵ (٢ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بەگوێرەی دەنگ ھاندەران (٢ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ پێکھاتەی نمونەیی: ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨.
باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی (٢ جار): ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی: یانزەی ٢٠٠٦، دوانزەی ٢٠٠٦، یەکی ٢٠٠٨، سێی ٢٠٠٨.
پێڵاوی ئاڵتونی پریمەرلیگ: ٢٠٠٧
گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٧
پێلاوی ئاڵتونی ئەورووپا – ٢٠٠٧ – ٢٠١٠
باشترین ھێرشبەری ئەوروپای ساڵ: ٢٠٠٧
باشترین یاریزان لە یانەیەکی ئەوروپی: ٢٠٠٧
باشترین یاریزانی جیھانی فیفپرۆ: ٢٠٠٧
دووەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا: ٢٠٠٨
خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتونی: ٢٠٠٨
خوڵاتی پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ: ٢٠٠٩
گۆڵکاری جامی شای ئیسپانیا: ٢٠١٠
گۆڵکاری خولی ئیسپانی: ٢٠١٠.
گۆڵکاری خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوڕووپای وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ بەتۆمارکردنی ١٢ گۆڵ
باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٣ (بالۆن دۆر ٢٠١٣)
باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٤ (بالۆن دۆر ٢٠١٤)
پێڵاوی ئاڵتوونی بۆ گۆڵکار ٢٠١٢–٢٠١٤
باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٦ (باڵۆن دۆر ٢٠١٦)
باشترین یاریزانی ئەوروپا ٢٠١٦
باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٧ (باڵۆن دۆر ٢٠١٧)
باشترین یاریزانی ئەوروپا ٢٠١٧
باشترین یاریزانی ساڵی خولی تۆپی پێی ئیتالیا ٢٠١٩
Top