مان سیتى و یۆڤی گرنگى به‌ سیمیدۆ ده‌ده‌ن

مان سیتى و یۆڤی گرنگى به‌ سیمیدۆ ده‌ده‌ن
مان سیتى و یۆڤی گرنگى به‌ سیمیدۆ ده‌ده‌ن
یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ یاریزانى یانه‌كه‌ى نیلسون سیمیدۆى پورتوگالی ده‌فرۆشێت، رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا و به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌م یاریزانه‌ پورتوگالیه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى، رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ خراپی بارودۆخى دارایى یانه‌ى بارسابه‌هۆى ڤایرۆسى كرۆنا هۆكار بووه‌ بۆ رۆیشتنى سیمیدۆ، نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستكه‌شى دواخراوه‌ بۆ كاتێكى نادیار، میندیزى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ سیمیدۆ بیر له‌ رۆیشتنى له‌ بارسا ده‌كاته‌وه‌، یانه‌كه‌تالۆنیه‌كه‌ش بڕى 45ملیۆن یۆرۆ مه‌رجی گواستنه‌وه‌ى بۆ داناوه‌، هه‌رچه‌نده‌ بارسا ئاره‌زووی نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى كردوه‌ بۆ سێ ساڵى تر له‌ گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ى رابردوو به‌هۆى داواكردنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید و یۆڤانتۆس و مان سیتى، به‌ڵام كه‌ ئێستا بارسا ئاره‌زووی فرۆشتنى ده‌كات هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى خانمه‌ پیره‌كه‌ و مانسیتى تیپه‌كه‌ى گواردیلا ده‌یانه‌وێ ئه‌م یاریزانه‌ بڕفێنن.
كارزان كانه‌بی
Top