یانه‌كانی ئیتالیا ده‌یانه‌وێ ئه‌ستێره‌كانى ئه‌وروپا بڕفێنن

یانه‌كانی ئیتالیا ده‌یانه‌وێ ئه‌ستێره‌كانى ئه‌وروپا بڕفێنن
یانه‌كانی ئیتالیا ده‌یانه‌وێ ئه‌ستێره‌كانى ئه‌وروپا بڕفێنن
رۆژنامه‌كانى ئیتالیا گرنگى زۆریان به‌ هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاتان ده‌ده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ خولى ئیتالیى له‌لایه‌ن یانه‌ گه‌وره‌كانى خولى كالچیۆ.
یانه‌ى ناپۆلی گواستنه‌وه‌ى ئومتیتى وه‌كو شوێنگره‌وه‌ى خالیدۆ كولیبالی داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى هێلى به‌رگرى تیپه‌كه‌ى به‌هێز بكات، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ریال مه‌درید و مان یونایتد و پاریس سانجێرمان گرنگى به‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌فریقیه‌ ده‌ده‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش ناپۆلی هیرفینگ لۆزانۆى هێرشبه‌رى مه‌كسیكی ده‌فرۆشیته‌ یانه‌ى ئیڤه‌رتۆن به‌ بڕى 70بۆ80ملیۆن یۆرۆ, یانه‌ى ئه‌نته‌ر مین و یۆڤانتۆس و ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى پۆل پۆگبا ده‌ده‌ن بۆ ریزى یانه‌كه‌یان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م یاریزانه‌ گرێبه‌ستى هه‌یه‌ له‌گه‌ل یانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان تاكو ساڵى 2022، به‌ڵام یانه‌ى ئیتالی كێبڕكێ یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ . گیاكۆمۆ بوناڤینتۆراى یاریزانى یانه‌ى ده‌چێته‌ یانه‌ى تۆرینۆى ئیتالی دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى میلان ئاماده‌ نه‌بوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ 30 سالیه‌ نوێ بكاته‌وه‌، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ڤیرۆنتینا و ناپۆلی و ئه‌تله‌نتا هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌یان ده‌دات. یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ جارێكى تر گرێبه‌ستى گۆرگیۆ كیلینى ته‌مه‌ن 35 ساڵ نوێ كردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵى تر بۆ یارى كردن له‌ ریزى خانمه‌ پیره‌كه‌. هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى توتنهام و چێلسى ئینگلیزى كێبڕكێ یانه‌كانى یۆڤانتۆس و ئه‌ى سی میلان ده‌كه‌ن بۆ واژووكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى یانه‌ى ناپۆلی ئه‌ركادیوش، دواى رازى نه‌بوو له‌ سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ناپۆلی، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لۆكاس موراى هێرشبه‌رى به‌رازیلی یانه‌ى توتنهام ئالوگۆڕیان پێ بكات، یانه‌ى چێلسیش ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ گیریمی بوگا بیگۆرێته‌وه‌. یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ شۆرشێك له‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان به‌رپا بكات هاتۆته‌ سه‌ر هێل بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزان دریس میرتینزى یاریزانى یانه‌ى ناپۆلی كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌نته‌ر میلان و مۆناكۆ و چێلسى و ئه‌رنساڵ و مان یونایتد له‌ سه‌ر هێلن بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌، به‌ڵام ئیداره‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ نایه‌وێ ئه‌م یاریزانه‌ له‌ده‌ستبدات. یانه‌ى رۆمای ئیتالی له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانى مانچسته‌ریونایتدى ئینگلیزى و ئه‌رسناڵ بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سمولینگ و مختیتاریان دواى كۆتایى هاتنى شێوازى خواستنه‌كه‌ى، یانه‌ى پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له‌ بڕى ده‌ستبه‌رداربوون له‌ ئیكاردی له‌ به‌رامبه‌ر 70ملیۆن دینار هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان میرالیم بیانیتش و ئه‌لیكس ساندرۆى له‌ یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ ده‌ست بكه‌وێت، دواى سێ ساڵ یارى كردنى له‌گه‌ڵ یۆڤی بیرناردیسكی بیر له‌ جێهیشتنى یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى بارسا و میلانیش چاویان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌یه‌. هه‌تا نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ هه‌واڵى زیاتر له‌ باره‌ى یاریزانانى خوله‌كانى ئه‌وروپا ده‌بیستین.
كارزان كانه‌بی
Top