بارسا و باڤارییه‌كان و لیڤه‌رپوول چاویان له‌هێرشبه‌رێكى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیایه‌

بارسا و باڤارییه‌كان و لیڤه‌رپوول چاویان له‌هێرشبه‌رێكى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیایه‌
بارسا و باڤارییه‌كان و لیڤه‌رپوول چاویان له‌هێرشبه‌رێكى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیایه‌
به‌رێوه‌به‌رى یانه‌ى لایبزیگى ئه‌ڵمانى له‌ سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كانى داهاتووى یاریزانى یانه‌كه‌یان تیمۆ ڤێرنر ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپی هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ده‌ده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ریزى یانه‌كه‌یان، ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى لیڤه‌رپوول و بارسیلۆنا و بایرنن میونخى یه‌كه‌مه‌كانى ریزبه‌ندى خوله‌كانى ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌ڵمانییه‌ ده‌ده‌ن، رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ به‌رپرسانى یانه‌ى بارسا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى ڤێرنر كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى بۆ ریزى یانه‌ى كه‌تالۆنی و یارى كردنى له‌كامپ نو،تۆیى سپۆرتس مۆڵى ئینگلیزش ئه‌وه‌ى له‌ زارى به‌رپرسێكى یانه‌ى لایبزیگ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ تاكو ئێستا به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م یاریزانه‌ نه‌بووینه‌ت و له‌ هه‌فته‌كانى داهاتوو چاره‌نووسى ئه‌م یاریزانه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت، تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێكى فه‌رمى له‌ نێوان یانه‌كاندا نییه‌.
كارزان كانه‌بی
Top