خانمه پیره‌كه چاوی له تۆریسه
یانه‌ى یۆڤانتوسى ئیتالی ناسراوه به خانمه پیره‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا گرنگى به گواستنه‌وه‌ى هێرشبه‌ری یانه‌ى ڤالنسیای ئیسپانى ڤیران تۆریس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له گواستنه‌وه‌ى هاوینه سوود له‌تواناكانى ئه‌م یاریزانه وه‌ربگرێت، رۆژنامه‌كانى وو‌ڵاتى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه یۆڤى چاوی له‌سه‌ر تۆریسى ته‌مه‌ن 20 ساڵانه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه لاوه به هه‌ر نرخێك بێت بیگوازیته‌وه خولى ئیتالی و له كالچۆى ئیتالیا درێسى یانه‌كه‌ى بپۆشێ، هه‌رچه‌نده یانه‌ى یۆڤی هه‌وڵى زۆرى داوه بۆ رازی كردنى ئه‌م یاریزانه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى زۆره ده‌ستبه‌ردارى بوونى ئه‌م یاریزانه به بڕه پاره‌یه‌كى زۆر بێت بۆ یانه ئیتالیه‌كه ئه‌وه‌ش مه‌رجی گواستنه‌وه‌یه‌تى بۆ خولى ئیتالی له‌لایه‌ن یانه‌ى ڤالنسیا، هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌رى زۆره یانه‌ى خانمه پیره‌كه ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه و ئیتالیا، به‌ڵام رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه هه‌ر یه‌ك له یانه‌كانى بایرن میونیخ و برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیش گرنگى به گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه ئیسپانیه ده‌ده‌ن، ئه‌م یاریزانه‌ش له ریزى یانه‌ى ڤالنسیا به‌رده‌وام وه‌كو یاریزانى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وتووه، بۆیه مه‌رجی گواستنه‌وه‌شى بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌رده‌وام یارى پێكردنیهتى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خۆى.
كارزان كانه‌بی