زێدان لیستێك ناوى یاریزانانى داوه‌ته‌وه‌ پێرێز بۆ فرۆشتن

زێدان  لیستێك ناوى یاریزانانى داوه‌ته‌وه‌ پێرێز بۆ فرۆشتن
زێدان لیستێك ناوى یاریزانانى داوه‌ته‌وه‌ پێرێز بۆ فرۆشتن
رۆژنامه‌كانى ووڵاتى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا راهێنه‌رى یانه‌ى شاهانه‌ زێنه‌دین زێدان به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى یانه‌كه‌، رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا زێدان لیستێك ناوى یاریزانانى داوه‌ به‌ لۆرنتینۆ پێریز بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى بفرۆشێت و له‌ پێناو دابین كردنى پاره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى كیلیان مپاپی یاریزانى پاریس سانجێرمان و هالاندى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى، له‌و لیسته‌ى زێدان به‌ سه‌رۆكى یانه‌ى شاهانه‌ى داوه‌ ناوى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان(گاریس بێلى وێلزی،ناتشۆ،خامیس رۆدریگیز،لۆكاس فاسكیز، ماریانۆ دیاز، ئه‌لفارۆ ئودریۆزولا)، زێدان بیانوى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى بتوانێ پاره‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس دابین بكات، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ى كردووه‌، زێدان پلانى تۆكمه‌ى هه‌یه‌ بۆ وه‌رزى نوێ ده‌یه‌وێت به‌ كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى گه‌وره‌ یانه‌كه‌ى به‌هێز بكات له‌ نێو یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا كێبڕكێ ئه‌نجامی گه‌وره‌ بكات.
كارزان كانه‌بی
Top