بارسا سوره له سه‌ر فرۆشتى ئۆمتیتى
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه له گواستنه‌وه‌ى هاوینه ئیداره‌ى یانه‌ى بارسیلۆناى ئیسپانى سووره له سه‌ر فرۆشتنى یاریزانى هێلى به‌رگرى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌كه‌ى ئومتیتى، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاریزانه یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى، به‌ڵام كارگێڕى یانه كه‌تالۆنیه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه به‌بڕى 40ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێته هه‌ر یانه‌یه‌ك كه ئاره‌زووی گرێبه‌ستكردن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه، هۆكارى فرۆشتنى ئه‌م یاریزانه‌ش له‌لایه‌ن یانه‌ى بارسا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه پێكانى به‌رده‌وامى هه‌یه و سوود له تواناكانى نابینن له‌م وه‌رزه كه هێشتا به كۆتایی نه‌هاتووه یارییه‌كانى دواخراوه به‌هۆى په‌تاى كرۆنا، چه‌ند یانه‌یه‌كى ئه‌وروپى ده‌یانه‌وێ ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام رۆژنامه كه‌تالۆنیه‌كه ناوى هیچ یانه‌یه‌كى ئاشكرا نه‌كردووه.
كارزان كانه‌بی