سانشۆ دۆرتمۆند جێ ده‌هێلێ
رۆژنامه‌ى بیلدی ئه‌ڵمانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه گادون سانشۆ گرنگى زۆرى پێ ده‌درێت له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه بیگوازنه‌وه ریزى یانه‌كانیان، هه‌رچه‌نده یانه‌ى دۆرتمۆند ساڵانه به‌رزترین مووچه‌ى پێ ده‌دات كه ده‌گاته 10ملیۆن یۆرۆ كه تاكو ئێستا له مێژووى یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌رزترین مووچه‌یه، هه‌رچه‌نده دۆرتمۆند ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه له دواى كۆتایی هاتنى په‌تاى كرۆنا ئه‌م یاریزانه ده‌یه‌وێت ریزی یانه برۆسیا جێ بهلێت، یانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌بێ بڕى 120ملیۆن یۆرۆ بداته ئه‌و یاریزانه ئه‌وكات ده‌ستبه‌ری ده‌بێـته راستى،له ئێستاشدا به‌هۆى په‌تاى كرۆنا ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه یارییه‌كانى خوله‌كانى ئه‌وروپا وه‌ستاوه كه ئه‌م پاته‌یه به شێوه‌یه‌كى گشتگیر هه‌موو جیهانى گرتووه.
كارزان كانه‌بى