چوار کورد ئەندامیتی لێژنەکانیان یهكێتي تۆپى پێى عێراقیان وەرگرت
- د.ئەکرەم عەبدولواحید بووە ئەندامی لێژنەی ھونەری و پێشخستن.
د.ئەکرەم بەرێوەبەری ئەکادیمیای یانەی ھەولێرە و مامۆستای زانکۆیە و یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی کەرکووک و یانەی کەرکووک بووە و بروانامەی دکتۆرای لە شاری لەندەن لە بەریتانیا بەدەستھێنا.
-سیروان سەلمان بووە ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانانی ناوەندی.
سیروان سەلمان ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشوو و ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی لقی ھەولێرە.
- مەحمود نورەدین بووە ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانانی ناوەند.
مەحمود نورەدین ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بووە و یەکێک بوەە لە ناوبژیوانە دیارەکانی عێراق.
- ئەرسەڵان قادر بووە ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانان بەشی لێھاتووی جەستەیی.
ئەرسەڵان قادر ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراق بوو.
جێگەی باسە تا ئێستا تەنیا لێژنەی ناوبژیوانان و تراخیس و لێژنەی ھونەری دامەزراوە.
وھەروەھا ئەندامی دەستەی کاتی بەرێوەبردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ( د.ئەحمەد کۆچەر) بووە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی پەیرەوی یەکێتی تۆپی پێی عێراق.
ریبین رمزى