پوگبا له‌ پاریس داواكراوه‌

پوگبا له‌ پاریس داواكراوه‌
پوگبا له‌ پاریس داواكراوه‌
پول پوگباى فه‌ره‌نسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مان یونایتدى ئینگلیزى و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له‌ یانه‌ى پاریس سان جێرمان داوا كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ بچێته‌ ریزى یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌، رۆژنامه‌ى ئه‌لیكیب ى فه‌ره‌سنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى پاریس سان جێرمان هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ له‌ ریزى یانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان بۆ یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌، یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت هێلى ناوه‌ڕاست به‌م یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ به‌هێز بكات، جگه‌ له‌م یاریزانه‌ش یانه‌ پاریس ده‌یه‌وێت هه‌ره‌ك له‌ یاریزانان نگولۆكانتى و میلینكوفیتش و تیموی باكایوكۆ ئه‌م یاریزانانه‌ش بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌یان، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ كه‌وا ده‌ستبه‌ردارى یاریزانه‌كانیان بن، مان یونایتد تاكو ئێستا به‌ فه‌رمى هیچ قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر چاره‌نوسى پوگبا نه‌كردوه‌ .
كارزان كانه‌بی
Top