خالیدۆ كولیبالى ئه‌فریقی به‌رناكه‌وێ
ئه‌ستێره‌ى سه‌نیگالی خالیدۆ كولیبالی ئه‌ستێره‌ى هێلى به‌رگرى یانه‌ى ناپۆلی ئیتالی كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانهئیتالیهكه ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردوه، له ئێستادا سێ یانه‌ى ئه‌وروپى له سه‌ر هێلن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مۆربكه‌ن، رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه‌وا كولیبالی ریزى یانه‌ى ناپۆلی ئیتالی جێ ده‌هێلێ له گواستنه‌وه‌ى هاوینهوهى ئه‌مساڵ رۆژنامه‌ى لاریبۆبلیكاى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى مان یونایتد و مان سیتى و پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى كێبركێ به دهستهنێنانى ئه‌م یاریزانه سه‌نیگالیه ده‌كه‌ن بۆ ریزی یانه‌كانیان، سه‌رۆكى یانه ئیتالیهكهش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌كه ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌م یاریزانه سه‌نیگالیه نرخه‌كه‌ى 100ملیۆن یۆرۆیه.
كارزان كانه‌بی