دوو یاریزانى یانه‌ى شاهانه له ده‌ره‌وه‌ى پلانی زیدانن
رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى به‌نیازى ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له یاریزانانى یانه‌كه‌ى ئهیدیرمیلیتاوى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلی وناتشۆی ئیسپانى، یانه‌ى شاهانه به‌نیاز میلیتاو بۆ یه‌ك وه‌رز بداته هه‌ر یانه‌یه‌ك كه خوازیاری ئه‌وه‌ن ئه‌م یاریزانه بگوازنه‌وه، چه‌ند یانه‌یه‌كیش له هه‌وڵى ئه‌وه‌ن ئهیدیرمیلیتاوى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلی بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه‌یان، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى بایرن میونیخ ئه‌ڵمانى و توتنهامى ئینگلیزی هاتونه‌ته سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وه‌رزى داهاتوو ئه‌م یاریزانه بۆ یه‌ك وه‌رز بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كانیان، ناتشۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه سپی پۆشه‌كه‌ى مه‌درید ته‌نیا نۆ یارى ئه‌نجامداوه وه‌كو پێویست له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى زێدانى راهێنه‌ر نییه، تاكو ئێستاش هه‌ردوو یاریزان به فه‌رمى ئه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه وه‌رزى داهاتوو درێسى كام یانه‌ى ئه‌وروپا ده‌پۆشن.
كارزان كانه‌بی