كیروش مووچه‌كه‌ى كه‌م كرایه‌وه
ڤایرۆسى كرۆنا ژماره‌یه‌كى زۆر له یانه و هه‌ڵبژارده‌كانى جیهانى ناچاركرد به كه‌م كردنه‌وه‌ى مووچه‌ى یاریزانان و راهێنه‌رانیان به‌هۆى ئه‌و باره داراییه خراپه‌ى به‌هۆى ئه‌م په‌تایه‌وه جیهانى گرتۆته‌وه، راهێنه‌رى به ره‌گه‌ز پورتوگالى كارلۆس كیروش ى راهێنه‌رى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران و ئێستاى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى كۆلۆمبیا، یه‌كێتى تۆپى پێى كۆلۆمبی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا راهێنه‌رى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ووڵاته‌كه‌یان رازی بووه له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ى به‌شێك له مووچه‌كه‌ى به‌هۆى ئه‌و ڤایرۆسه جیهانیه‌وه، ئێستاش كارلۆس گه‌ڕاوه‌ته‌وه ووڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى خۆیان كهرهتینه بكه‌ن له ماڵه‌وه تاوه‌كو بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه جارێكى تر بچێـتهوه وڵاتى كۆلۆمبیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى.
كارزان كانه‌بی