بارسا هاوڕێیه‌كى میسى كردۆته‌ ئامانج

بارسا هاوڕێیه‌كى میسى كردۆته‌ ئامانج
بارسا هاوڕێیه‌كى میسى كردۆته‌ ئامانج
ئیداره‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیا چاوی له‌وه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزاناندا گفت و گۆییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى لاوتارمارتینیزى یاریزانى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانى ئیتالی ده‌ست پێبكات، كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ 16گۆڵى تۆماركردووه‌، رۆژنامه‌كانى ئیتالیاش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ هه‌وڵى به‌هێزدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى، رۆژنامه‌ى ژلاگازیتا دیلۆ سپۆرت ئه‌وه‌ ئاشكرا كردوه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵیه‌ى ماتادۆری، مارتینیز خۆشه‌ویستى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ینه‌ ئیتالیه‌كه‌، به‌ڵام بارسا به‌ هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى وهێلى هێرشبه‌رى پێ به‌هێز بكات، یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ش هه‌وڵه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌هێز چڕكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌م یاریزانه‌، مارتێنیز گرێبه‌سته‌كه‌ى تاكو ساڵى 2023 و ده‌ست به‌ردانه‌كه‌شى 111ملیۆن یۆرۆیه‌، یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانیش له‌ ئه‌گه‌رى ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه‌ داواى ئه‌نتۆنى گریزمان ده‌كات بۆ ریزى یانه‌كه‌ى، ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتیه‌نیه‌ش له‌ به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى كۆنتى راهێنه‌ر بووه‌ له‌ یارییه‌كانى یانه‌كه‌ له‌ كۆى 31یاریش 16گۆڵى بۆ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ تۆماركردوه‌.
كارزان كانه‌بی
Top