ریال مه‌درید بۆمبی ئاماده‌كردوه‌

ریال مه‌درید بۆمبی ئاماده‌كردوه‌
ریال مه‌درید بۆمبی ئاماده‌كردوه‌
یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى له‌ ماوه‌ى راگرتنى خوله‌كانى ئه‌وروپا له‌ ئێستادا كارگێڕى یانه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌یى دایه‌ له‌ ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان بۆبێك له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ى یاریزانان بته‌قێنێته‌وه‌ به‌ رووى یانه‌ گه‌وره‌كاندا، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا زۆربه‌ى خوله‌كانى ئه‌وروپا راوه‌ستاوه‌ به‌ هۆى په‌تاى كۆڕۆنا كه‌ سه‌رتاپاى جیهانى گرتووه‌ و ئیسپانیاش یه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ى كه‌ رێژه‌یه‌كى زۆر دووچارى ئه‌م په‌تایه‌ بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ریال مه‌درید له‌ ماوه‌ى رابروو له‌ گواستنه‌وه‌ى كیلیان مپاپی فه‌ره‌نسى هێرشبه‌رى یانه‌ى پاریس سان جێرمان شكستى هێنا، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كانى جارێكى تر ده‌ستپێكردۆته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیرلینگ هالاندى ئه‌ستێره‌ى نه‌رویجی و یانه‌ى برۆسیادۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى و كیلیان مپاپی فه‌ره‌نسى بۆ ئه‌وه‌ى، زێدانى راهێنه‌رش چاوى له‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى ریال مه‌درید رازى بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ فه‌ره‌نسی و نه‌رویجیه‌، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ تاكو ئێستا هه‌ردوو یانه‌ فه‌ره‌نسى و ئه‌ڵمانییه‌كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌ سه‌ر فرۆشتنى ئه‌م دوو یاریزانه‌ نه‌داوه‌، پیشووتریش ئه‌م یاریزانه‌ نه‌وریجه‌ له‌لایه‌ن یانه‌ى مان یونایتدى ئینگلیزی داواى لێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌ ریزى یانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان، به‌ڵام ناوبراو ره‌تى كردۆته‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top