كچانى سیروانى نوێى له ئاماده باشین
تیپى فوتساڵى كچانى سیروانى نوێ پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م وه‌رزه ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه له ئاماده‌كارییه‌كى چڕ و پڕدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م كچه یاریزانانه ئه‌نجامێكى گه‌وره له نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و پارێزگاری له نازناوى وه‌رزى رابردووش بكه‌ن له خوله‌كه، به‌ڵام دواخستنى خوله‌كه بۆ كاتێكى تر یاریزانانی یانه‌كان سارد ده‌كاته‌وه له‌م ئاماده‌كارییه گه‌رم و گوره، له‌م پێناوه‌ش ده‌سته‌ى راهێنه‌رانی كچانى سیروانى نوێی چاویان له‌وه‌یه خوله‌كه ده‌ست پێبكات بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانان بتوانن ئه‌نجامى گه‌وره تۆماربكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى فوتساڵى كچانى سیروانى نوێی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌كو تیپى سیروانى نوێی به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ خولى فوتساڵى نایابی كچانى كوردستان، یه‌كه مهشقهییهكانمان رانه‌گرتووه و به ئومێدی ئه‌وه‌ین خوله‌كه ده‌ست پێبكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بچینه ناو كه‌ش و هه‌وای خوله‌كه كه ماوه‌ى چوار مانگه به‌رده‌وامین له مه‌شقه‌كانمان، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌وه دواخراوه جارێك ئێمه‌ش چاومان له‌وه‌یه خوله‌كه ده‌ست پێبكات، چونكه هه‌ر تیپ به به‌رده‌وامى ئاماده‌كاری بكات خول نه‌بێت جێگاى داخه و یاریزانانیش سارد ده‌بنه‌وه ئه‌مساڵیش تیپه‌كه تۆكمه‌تره ئاماده‌كاری باشمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری له نازناو بكه‌ین و چاویشمان له ئه‌نجامى باش به‌م پێكهاته‌یه، به پشتیوانى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه به‌رده‌وام پاڵپشتمانن، وه هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن كه پێداویستى پێویستمان بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببینه‌وه به پاڵه‌وانى خوله‌كه، چه‌ندین یاریزانى به‌هێز به ئه‌زموون و توانا له یانه‌كانى تر یارى كردوه له‌سه‌رئاستى كوردستان و عێراق له‌وانه‌ش(بینایی عوسمان، بههرهدارعهلی و شێنێ قادر، ئاسیا عه‌بدوللا، شیلان عه‌زیزی گۆڵپارێز) هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له یانه و ته‌نها چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێكى خوله‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین له خولى نایابى فوتساڵى كوردستان، ئه‌وه‌ى له تواناشمان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كه‌مان له خولى كوردستان.
كارزان كانه‌بی