ده‌ربه‌ندیخان لاپه‌ره‌یه‌كى سپى هه‌ڵده‌داته‌وه‌

ده‌ربه‌ندیخان لاپه‌ره‌یه‌كى سپى هه‌ڵده‌داته‌وه‌
ده‌ربه‌ندیخان لاپه‌ره‌یه‌كى سپى هه‌ڵده‌داته‌وه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى كه‌ ئه‌مساڵ به‌ر له‌ ده‌ست پێكى خوله‌كه‌ تاكو قۆناغی دووه‌م، دوو راهێنه‌ر ده‌ستیان له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 15یارى له‌ خوله‌ گه‌وره‌ى كوردستان خاوه‌نى ته‌نیا چواره‌ خاڵه‌ له‌ خانه‌كانى دواوه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ هه‌رێم بورهانى راهێنه‌رى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ، هه‌رێم كه‌لاری چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ته‌واوبوونى خولى پله‌ یه‌كى كوردستان توانى یانه‌كه‌ى بگه‌یه‌نێته‌ خولى نایابى كوردستان، ئێستاش به‌فه‌رمى ده‌ست به‌كار بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌م باره‌ى رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ یانه‌ تازه‌كه‌ى هه‌رێم بورهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێستا به‌فه‌رمى بوویمه‌ راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان، گوتیشى بۆ یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ته‌نیا یارى كۆتایی ماوه‌ جارێ دیار نییه‌، به‌ڵام بۆ كۆتا یاریش له‌گه‌ڵیان ده‌بم و ناوه‌ ناوه‌ مه‌شق و راهێنانش ده‌كه‌ین، وه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و چه‌ند یارییه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان ده‌بمدواتر بۆ ساڵى تازه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ كۆببمه‌وه‌ و گفتوگۆبكه‌م ئه‌گه‌ر قسمه‌ت بێ به‌رده‌وام ده‌بم له‌گه‌ڵیان، بۆ هه‌ڵستانه‌وه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش ناوبراو گوتى" ئه‌وه‌ له‌ توانام دابێت هه‌وڵى خۆمی بۆ ده‌ده‌م پشتیوان به‌ خوداى گه‌وره‌ و پاڵپشتى هانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى باشتر كردنى تیپه‌كه‌ بده‌ین، گوتیشى گرفتى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌وه‌ ده‌بینم هه‌ندێ هۆكار و شێوازى كردنیان به‌ تایبه‌تیش له‌ رووى ده‌روونییه‌وه‌ یاریزانه‌كان رووخاون ده‌بێ زیاتر ئیش له‌وه‌ بكه‌ین، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌و فشاره‌ ده‌روونییه‌یان له‌ سه‌ر لابده‌م و په‌ره‌یه‌كى تازه‌ له‌ خوله‌كه‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانی پێشوو له‌ بیر بكه‌ین، یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه‌ له‌م یانانه‌ى كه‌ خاوه‌نى زۆرترین رێژه‌ى هانده‌رانه‌ له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كانى به‌شداربوو له‌ خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top