ئه‌رسه‌لان جه‌لال چاوه‌ڕوانى گرێبه‌سته
ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌رى دیارى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت به‌ر له ده‌ستپێكردنى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌ستى له مه‌شقى یانه‌كه كێشایه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبراو چه‌ندین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه له چه‌ند یانه‌یه‌كى كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌كان نه‌گه‌یشتۆته رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقى یانه‌كان وه‌ربگرێت، ئێستاش به‌رنامه‌یه‌كى تازه‌ى بۆ خۆى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك رێبكه‌وێت، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ماوه‌یه‌كه دانیشتووم و به‌رنامه و بیرۆكه‌یه‌كى ترم رێكخستووه كه‌ى یانه هه‌بوو وه‌رى ده‌گرم به‌س به مه‌رجێك بتوانم كارى تێدا بكه‌م، ئێستا كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م بتوانم هه‌ر یانه‌یه‌ك وه‌ربگرم كارى باش ئه‌نجام بده‌ین به یه‌كه‌وه، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش، ئه‌رسه‌لان گوتیشى" له دواى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان گفتوگۆ هه‌بووه، به‌ڵام رێكه‌وتنى كۆتایی نه‌بووه له یانه نایاب و پله یه‌ك و پله دووه‌كانیش گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه، گوتیشى" چاوه‌ڕوانى یانه‌یه‌كم بتوانم كارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى باشترین ئه‌نجام له‌گه‌ڵیان به‌ده‌ست بهێنم، به به‌رنامه و پلانى تازه دێمه‌وه كارى راهێنه‌رایه‌تى.
كارزان كانه‌بی