سیروانى نوێی ركابه‌ری ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێی شارى سلێمانى له قۆناغی دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێت تیپێكى جیاواز بێت كه ئێستا خاوه‌نى 21خاڵه له كۆى ئه‌نجامدانى 14یارى، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش یانه‌كه به راهێنه‌رایه‌تى رزگار عه‌لی راهێنه‌رى یانه‌كه ئاماده‌كاری به‌رده‌وامى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكه‌ن له‌م یارییانه‌ى ماوه، یانه‌كه‌ش چاوی له‌وه‌یه ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ى به‌دڵى هانده‌رانى یانه‌كه و كارگێڕى یانه‌كه‌ى بێت له‌م باره‌شه‌وه رزگار عه‌لی راهێنه‌رى یانه‌ى سیروانى نوێی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌و یارییانه‌ى ماومانه وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیش ده‌مانه‌وێ كێبڕكێ له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكه‌ین، له باره‌ى گۆڕانكاری له ریزى یاریزانانیش ناوبراو گوتیشى" هیچ گۆڕانكارییه‌كمان نه‌كردوه به هه‌مان پێكهاته‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌م یارییانه‌ى ماومانه،و گوتیشى كارگێڕى یانه‌كه پاره‌ى پێویستى له به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین یاریزان بهێنین، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامین له‌م وه‌رزه، چونكه یانه‌كان هه‌مووى كێبڕكێ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، له قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌نجامان وه‌كو پێویست بووه و ئه‌میش ده‌مانه‌وێ له ئاسته باشه‌كه‌مان به‌رده‌وام بین و به هه‌موومان به یه‌ك ده‌ستى تیپه‌كه ببه‌ینه قۆناغێكى تازه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامان دڵخۆشكه‌ر بێت له‌م یارییانه‌ى ماوه، وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیش متمانه‌ى ته‌واومان به خۆمان و یاریزانانى تیپه‌كه‌مان هه‌یه كه ده‌توانین ئه‌نجامان باشتر بكه‌ین له قۆناغى یه‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی