خولى نایابى كوردستان
ئه‌مڕۆ هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له دێربی پایته‌خت به‌یه‌ك ده‌گه‌ن،سبه‌ش سێ یاری لوتكه به‌رێوه‌ده‌چێت
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌ڤده‌هه‌مى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه و سبه‌ى هه‌ینى شه‌ش یاری گرنگ به‌رێوه‌بچێت، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له شارى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له دێربی پایته‌خت هه‌ردوو یانه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن لهخانهكان بچنه پێشه‌وه، ههندرێم ئامانجى خۆ رزگاركردنى هه‌یه له خانه‌كانى دواوه‌ى ریزبه‌ند، پێشمه‌رگه‌ش ده‌یه‌وێ هه‌وڵى یارى نه‌كردنى تیپ ركابه‌ر بكاته ده‌رفه‌تى باش بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێـت و لوتكه‌ى یانه‌كان بگرێته ده‌ست، له سۆرانیش هه‌ردوو یانه‌ى سۆران و برایه‌تى رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌روو یانه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته ده‌ده‌ن، سۆران بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ى هانده‌ران و برایه‌تیش بۆ هه‌نگاونان بۆ لوتكه‌ى یانه‌كان یارى ده‌كه‌ن، له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانیش هه‌ردوو یانه‌كه‌ى گه‌رمیان شێروانه و ده‌ربه‌ندیخان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاست و ئه‌نجامیان خراپه و ده‌یانه‌وێ به سێ خاڵى یارییه‌كه بكه‌نه ناونیشانى یاری كردنیان و سه‌ركه‌وتن پێشكه‌شى هانده‌رانى یانه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌م یارییه‌ش به‌یه‌ك له یارییه به‌هێزه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه دێته هه‌ژماركردن، سبه‌ى هه‌ینیش سێ یارى لوتكه‌و ئاگرین به‌رێوه ده‌چێت، یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى یانه‌ى زاخۆ ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر چاویان له‌وه‌یه درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن و هه‌نگاو بۆ خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى یانه‌كان بدات، زاخۆش ه‌یه‌وێت به ئه‌نجامى شایسته‌وه بگه‌رێته‌وه بادینان، له شارى دهۆكیش له دێربی بادینان هه‌ردوو یانه‌ى زێره‌ڤانى و دهۆك رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌موو ئامانجێكیامن سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، زێره‌ڤانى پشت به یاریگا و هانده‌ران ده‌به‌ستێ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سێ خاڵى یارییه‌كه و دهۆكیش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ى زێره‌ڤانى سێ خاڵى یارییه‌كه پێشكه‌شى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى بكات، سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه گرنگى خۆى هه‌یه، له شارى سلێمانیش له دێربی ئه‌و شاره هه‌ردوو یانه‌ى سیروانى نوێ و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌یانه‌وێ یاریگاو هانده‌ران بكه‌نه ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سێ خاڵى یارییه‌كه و هه‌نگاونان بۆ وه‌رگرتنى لوتكه‌ى یانه‌كان، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش ده‌یه‌وێت درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى بدات له‌م قۆناغه، یانه‌ى نه‌ورۆزیش ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوان ده‌بێ. ریزبه‌ندى یانه‌كانیش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌یه.
1-نه‌ورۆز26خاڵ
2-پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر25خاڵ
3-سیروانى نوێ 24خاڵ