نه‌بوونى هۆڵى راهێنان كێشه‌ى بۆیانه‌ى دووكان دروست كردوه
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى وه‌رزشى دووكان سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى وه‌رزى رابردوو نه‌یتوانى ئه‌نجامێكى شایسته له خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مساڵیش تیپه‌كه به كۆمه‌لێك یاریزانى لاو هه‌وڵى كێبڕكێ كردن ده‌دات له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه گه‌وره‌كه‌ى كچان، له‌م باره‌شه‌وه تانیائه‌حمه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى یانه‌ى دوكوان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانمان چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه بتوانین له‌م وه‌رزه ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌م وه‌رزه یارییه‌كان زیاتر به‌هێز ده‌بن و كێبڕكێ زیاتر ده‌بن له نێوان یانه‌كانى كوردستان، گوتیشى" كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه نه‌بوونى هۆلێكى تایبه‌ت به‌خۆمان بۆ ئه‌نجامدانى مه‌شق و راهێنانه‌كانمان، له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش گوتى" دوو یاریزانى تازه‌مان هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به‌م یاریزانانه و یاریزانه لاوه‌كانى خۆمان بتوانین ئه‌نجامان دڵخۆشكه‌ر بێت یاریزانه‌كانیش (سۆنیا مه‌حمود له ئاكرێ و مینا محه‌ممه‌د له به‌غداد)،گوتیشى" یاریزانه‌كانى ترمان ریزى یانه‌كه‌یان جێهێشتوه و ئاسیا عه‌بدوللا چۆته یانه‌ى سیروانى نوێ و باوان خدر چۆته ریزى یانه‌ى رانیه وداستان عه‌لی چۆته ریزى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، ئه‌مساڵیش زیاتر پشت به یاریزانانى قه‌زاى دووكان ده‌به‌ستین و ده‌مانه‌وێ به‌م یاریزانانه شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكه‌ین له وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى فوتساڵى كوردستان، قه‌زاى دووكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانیش گرنگى به زۆربه‌ى یارییه وه‌رزشیه‌كان ده‌دات له هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان و ساڵانه له چه‌ندین یاری ئه‌نجامى به‌رچاوى هێناوه، ئه‌مساڵیش ده‌یانه‌وێ تیپى فوتسال شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره بكات له خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی