سه‌یفه‌دین فه‌تاح له‌گه‌ڵ غه‌رافه‌ى قه‌ته‌ری به‌رده‌وامه‌

سه‌یفه‌دین فه‌تاح له‌گه‌ڵ غه‌رافه‌ى قه‌ته‌ری به‌رده‌وامه‌
سه‌یفه‌دین فه‌تاح له‌گه‌ڵ غه‌رافه‌ى قه‌ته‌ری به‌رده‌وامه‌
ئاستى تۆپى سه‌رمێز له‌ شاره‌كانى كوردستان گرنگى زۆرى پێدراوه‌ چه‌ندین یاریزانى به‌توانا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش مۆركردوه‌، سه‌یفه‌دین فه‌تاح یاریزان و راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى سلێمانى، ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌ستى به‌فه‌رمى وه‌كو یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌مى یانه‌ى غه‌رافه‌ى قه‌ته‌ری مۆركردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بتوانێ ئاستى تیپه‌كه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بی به‌رز بكه‌نه‌وه‌ وه‌كو راهێنه‌رێكى كورد، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌یفه‌دین فه‌تاح یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى غه‌رافه‌ى قه‌ته‌ری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى " ماوه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى غه‌رافه‌ى قه‌ته‌ری وه‌كو یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كه‌ به‌رده‌وام دووه‌م راهێنه‌رم له‌ یانه‌كه‌، سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن و ئاستى پێشكه‌وتوانیش ده‌كه‌ین، تاكو ئێستاش هیچ گرفتێكم نییه‌ و ئامانجى منیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاریزانان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ خوله‌كانى ناوه‌خۆى قه‌ته‌ر و ده‌ره‌وه‌ش له‌ ئاستێكى زۆر باشدابن، تاكو ئێستا له‌ ژێر تاقی كردنه‌وه‌ دام بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، دواى ئه‌وه‌ش بڕیارمان داوه‌ كه‌ به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵیان، گوتیشى" تاكو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكم پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن یانه‌كانى عێراق و كوردستانیش منیش وه‌كو یاریزانیش هه‌ر به‌رده‌وامم له‌ یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانم پارێزگاریم له‌ ئاستى خۆم كردوه‌، گوتیشى " قسه‌ت له‌گه‌ڵ كارگێڕى یانه‌ى غه‌رافه‌ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكم بۆ بێت له‌لایه‌ن یانه‌كانى كوردستان یان عێراق بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م.
كارزان كانه‌بی
Top