یانه‌ى دهۆك گرفته‌كانى چاره‌سه‌رده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان چاوی له‌وه‌یه بتوانێ یه‌كێك بێت له یانه به‌هێزه‌كانى بادینان و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه بكات، به‌ڵام نه‌بوونى تواناى دارایى و دواكهوتى مووچه‌ى یاریزانان له واده‌ى دیارى كراوى خۆى چه‌ند یاریزانێكى یانه‌كه ریزى تیپى تۆپى پێی دهۆكیان جێهێشت، به‌ڵام كارگێڕى یانه‌ى دهۆك گرێبه‌ستى تر‌ى مۆركردو ده‌یه‌وێت گرفته داراییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات، له‌م باره‌شه‌وه محه‌ممه‌دعه‌لی به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" یانه‌كه‌مان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه گرته داراییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌ویش به پاڵپشتى كاك ئیدریس بارزانى وه‌كو پشتیوانى یانه‌كه كه هاوكارى به‌رده‌وامانه، جگه له‌وه‌ش راسته یانه‌كه‌مان چه‌ند مووچه‌یه‌كی دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئێمه پاره‌مان به یاریزانان داوه به شێوه‌ى قست بۆنموونه یاریزانێك دووملیۆن دینار مووچه‌كه‌ى بێت ئێمه به‌شێكمان پێداوه و ئه‌وانى تریش له داهاتوو پێیان ده‌ده‌ین، له‌باره‌ى رۆیشتنى یاریزانانیش گوتى" ئێمه راسته چه‌ند یاریزانێكمان رۆیشتوه، به‌ڵام گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى به‌تواناش كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" چاومان له‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كان به‌رچاوتر بێت له قۆناخى دووه‌م و به شێوه‌یه‌كى باشتریش ده‌ربكه‌وین له یارییه‌كانى داهاتوو، گرفتى دارایى له زۆرێك له یانه‌كان بوونى هه‌یه، ئێمه‌ش له هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ر كردنى.
كارزان كانه‌بی