چه‌مچه‌ماڵ وههلۆ گه‌یشتنه خولى نایاب
له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له چه‌ند یاریگایه‌كى جیاجیاى شاره‌كانى كوردستان چه‌ند یارییه‌كى گرنگ و چاره‌نوساز به‌رێوه‌چوو، یانه‌ى چه‌مچه‌مال كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌م یارییه راسته‌وخۆ پلێتى خولى نایابى كوردستانى به‌ده‌ست هێنابوو، له شارى سلێمانى رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى بووه یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه به گۆلێك كۆتایی هات، یانه‌ى هه‌لۆش له شارى كه‌ركووك رووبه‌رووى یانه‌ى خاك بووه له‌م یارییه‌شدا یانه‌ى هه‌لۆ توانى یارییه‌كه به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه خۆى بگه‌یه‌نێته ریزى یانه پله نایبهكانى كوردستان، ئه‌م دوو یانه‌ش له وه‌رزى نوێ خولى نایابى كوردستان ده‌بنه یه‌كێك له یانه به‌شداربووه‌كان له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان.
شه‌قلاوه-سه‌یدسادق(2-2)گۆل
خانه‌قین-ئاڵتون كۆپری(0-1)گۆڵ
ئاسۆ-ئاكرێ(0-0)گۆڵ
هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید-كۆیه(3-2)گۆڵ
كارزان كانه‌بی