ئه‌مڕۆ له دێربی پایته‌ختى كوردستان هه‌ولێرو برایه‌تى ، له سلێمانیش نه‌ورۆز و سیروانى نوێ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
ئه‌مڕۆ له دێربی پایته‌ختى كوردستان هه‌ولێرو برایه‌تى ، له سلێمانیش نه‌ورۆز و سیروانى نوێ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پازدهههمى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان قۆناخى دووه‌مى خوله‌كه بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه و سبه‌ى هه‌ینى شه‌ش یاری گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له دێربی پایته‌ختى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و برایه‌تى رووبه‌ڕووى یه‌كترى ببه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ده‌یانه‌وێ ئه‌م دێربییه به سوودی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، هه‌ولێر به پاڵپشتى یاریگا و هانده‌ران چاوى له‌وه‌یه سێ خاڵ ده‌سته‌به‌ربكات و قه‌ره‌بووى شكستى هه‌فته‌ى رابردوو بكاته‌وه، برایه‌تیش به وورهیهكى به‌رزه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ولێر ده‌بێته‌وه ئه‌م یارییه‌ش یه‌كێكه له یارییه به‌هێزه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له سلێمانی دێربی ئه‌و شاره له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى نه‌ورۆز و سیروانى نوێ به‌رێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش نه‌ورۆز چاوی له‌وه‌یه پێشه‌نگى یانه‌كان به‌هێزتر بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حیسابی یانه هاوشارییهكهى سێ خاڵى تر ده‌سته‌به‌ربكات، سیروانى نوێش چاوی له‌وه‌یه به پاڵپشتى یاریگا و هانده‌ران له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ى نه‌ورۆز پێشه‌نگى یانه‌كان وه‌ربگرێته‌وه سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه گرنگى خۆى هه‌یه، سبه‌ى هه‌ینیش چه‌ند یارییه‌كى گرنگ به‌رێوه‌ده‌چێت، له شارى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندرێن و شێروانه رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه چاویان له‌وه‌یه بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هه‌ندرێن هه‌وڵى سێ خاڵ ده‌دات له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى، شێروانه‌ش له گه‌رمیانه‌وه بۆ سێ خاڵى یارییه‌كه دێته هه‌ولێر و ده‌یه‌وێت خۆى له خانه‌كانى دواوه‌ى ریزبه‌ند رزگاربكات، له پیرمامیش پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان له یارییه‌كى گرنگ میواندارى یانه‌ى زاخۆ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى پێشمه‌رگه ده‌یانه‌وێ به ریتمى یارییه‌ى هه‌فته‌ى پێشوویارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى تر بخه‌ن سه‌ر كۆى خاڵه‌كانیان و پێشه‌نگى یانه‌كان وه‌ربگرن، زاخۆییهكانیش بۆ ئه‌نجامى شایسته هاتونه‌ته پیرمام و ده‌یانه‌وێ سه‌ركه‌وتنه‌كانى یانه‌ى پێشمه‌رگه رابگرن، یانه‌ى سۆرانیش كه ئه‌نجامه‌كانى وه‌كو پێویست نییه له سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى دهۆك ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانیش هه‌ردوو یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا چاویان له‌وه‌یه قه‌ره‌بووى شكستى هه‌فته‌ى رابردوو بكه‌نه‌وه، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه گه‌شتى ئه‌و شاره‌كه‌ى كردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ى زێره‌ڤانى چاوه‌ڕوان ده‌بێ، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر 3ی دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه ده‌چێت.
1-نه‌ورۆز22خاڵ
2-پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر22خال
3-سیروانى نوێ 20خاڵ
4-زێره‌ڤانى 20خاڵ