بۆ زیاتر نیشاندانی ڕامز و کەلتوری کورديیە بە نەتەوەو وڵاتانی بیانی
عهلى قهرهداغی یهكێك له پاڵهوانهكانى كوردستان كه ئێستا لهسهر ئاستى ووڵاتانى كیشوهرى ئاسیا بۆته پاڵهوانێكى گهوره و یانهكان و ههڵبژاردهكانى ئاسیا چاویان لهسهر ئهم یاریزانهیه بۆ ئهوهى بتوانن له ئایندهیه ئهو پاڵهوانه كورده بۆ چ تیپێك یارى دهكات، عهلى عهبدوللا قهرهداخى له دایك بووى ساڵى 1992ى شارى سلێمانیه و تهواوى مهشق و راهێنانهكانى لهگهڵ یانهكانى ووڵاتى تایلهندو كامبۆدیا ئهنجامداوه خاوهنى چهندین ئهنجامى شایستهیه لهسهر ئاستى جیهانى به تاییهتى له كیشوهرى ئاسیا له ماوهى رابردووشدا له دوو یارى واژووكردن لهسهر مهرگی خۆى له وڵاتى میانمارله كیشوهری ئاسیا كردو ئهنجامى گهورهى بهدهست هێنا، جگه له سهركهوتنى و پێشكهش كردنى ئهو بڕه پارهى كه بهدهستهێناوبوو لهم دوویارییه پرۆژهى خێرخوازى پێ ئهنجامداوه بۆ منداڵى بێ سهرپهرشتیار، گۆڤارى گوڵان له نزیكهوه چهند پرسیارێكى ئاراستهى كرد ، ئهوهیش لهلایهن خۆیهوه وهڵامى پرسیارى گۆڤارى گوڵان بداتهوه.
دیمانه: كارزان كانهبی
* کەی و لە کوێ دەستت بە یاری کردوە ؟
-لە ساڵی ( ٢٠٠٩ ) بەشداری پاڵەوانێتیەکانی کیکبۆکسم لە ئاستی کوردستان و عێراق کردووە چەندیین ساڵ لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی عێراق بووە تا دواساتەکانی و ڕۆشتنی بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی دەستپێکردنیی یاری موایتای و چەندین هونەری بەرگری تر.
*لە چەند جۆر یاری سەرکەوتووبوویت ؟
-کیکبۆکس ، کەی وەن ، موایتای ( تایبۆکس ) ، لێسوەی٠
* هۆکاری لەبەرکردنی ئەم کوڵە باڵە چییە ؟
بۆ زیاتر نیشاندانی ڕامز و کەلتوری کورديیە بە نەتەوەو وڵاتانی بیانی.-
*ئێستا لە چ قۆناغێکی یاریەکاندای ؟
- گەیشتوم بە قۆناغی یاری لێسوەی کە بە یاری مەرگ ناسراوە، لە نۆ بەشی بەکارهێنانی جەستە پێکدێت بۆ هێرشکردن ، لە بەشەکانی ( سەر + دوو پێ + دوو ئەژنۆ + دوو ئانیشک + دوو دەست).
* ئاستی یاری موایتای یان لێسوەی لە جیهان و کوردستان چۆن دەبینی ؟
-لە ئاستی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکەم کەس بووم کە دەستپێک و داهێنەری یاری موایتای ( تایبۆکس )ی پرۆفیشناڵ و یاری لێسوەی بوو بەهۆی ئەزموون و ساڵانێکی زۆر مانەوەم لە وڵاتانی تایلەند و کەمبۆدیا وچین و میانمار (بۆرما). )
* هەستناکەیت یاریيەکی ترسانکت هەڵبژاردووە، زۆرجار واژووی مەرگ دەکەیت ؟
-هۆکاری قوڵبونەوەو ئەزمونی ژیانی وەرزشیم و ساڵانێکی زۆر مانەوەم لە وەرزشەکەمدا بووە بە عەشق و خولیایەک کە سەرکێشی زیاتر لە بواری وەرزشەکەمدا لە وڵاتانی دەرەوە ئەنجامبدەم.
* ماوەیەکە کۆمەڵێک پرۆژەی خێرخوازی ئەنجام ئەدەیت ، ئامانجت چی یە لەم کارە ؟
-ئامانجی سەرەکیم دەوڵەمەندکردنی وەرزشی هونەرە بەرگریەکانە و کردنەوەی پڕۆژە لە بواری پەروەردە و هونەر و کلتور و وەرزشی، هەروەها ئامانجم کردنەوەی گەورەترین نەخۆشخانەیە لە کوردستان بۆ لە ناوبردنی نەخۆشی لە ئاستی کوردستان تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زۆر خولیای خزمەت و پەروەردەی مناڵێ بێ دایک و باوک دەکەم لە ئاستی تەواوی ناوچەکەدا بێ جیاوازی.
* چۆن بوو بڕیارت دا چالاکیەکانت لە دەرەوەی کوردستان بێت و لەوێ بژیت و درێژە بە ژیانی وەرزشیت بدەیت ؟
-وڵاتانی ئاسیا مەنبەع و داهێنەری زۆرینەی وەرزشە هونەرە بەرگريیەکانە و ئەوان پێشەنگین لە ڕووی ئەزموون و ئەنجام لە پاڵەوانێتیەکان.
* لە نێو ئەو هەمووە وڵاتانەی جیهان چۆن بوو کیشوەری ئاسیات هەڵبژارد ؟
-چونکە کیشوەری ئاسیا شوێنی لە دایکبونی زۆربەی هونەرە بەرگریەکانە، بۆ نموونە موایتای ( تایبۆکس ) لە شانیشینی تایلاند ، لێسوەی لە وڵاتانی میانمار ( بۆرما ) ، کەیوەن لە وڵاتی چین لە دایک بووە.
* ئاستی یاری تایبۆکس چۆن دەبینی لە کوردستاندا ؟
-وەرزشێکی نوێیەو لە ئاستێکی زۆر سەرەتایدایە ، وەک بەندە ( علی قەرەداغی ) یەکەم کەس بووم دەستپێک و داهێنەری وەرزشی موایتای ( تایبۆکس ) پرۆفیشناڵ بووم لە ئاستی کوردستان و عێراقیشدا.
* بۆچی ئەم یارییە بە شێوەیەکی باش نەناسراوە ، وەچی هۆکارە بەگرنگی نەدان بەم یارییە ؟
-بەڕێوبەرانی يەكێتيەکانی کوردستان و عێراق هەرگیز ڕوو لە وڵاتانی سەرچاوەی هونەرە بەرگریەکان ناکەن، بۆ بەلاڕێدابردنی سەرچاوەی وەرزشی و گرنگێدان بە حەز و ئارەزویی خۆیان بۆ چەند وڵاتێکی ( نا ئەکادیمی بە وەرزشەکە ) کە خۆیان بۆ سەفرەو سیاحەتی خۆیان مەبەستیانە.
* بۆچی بە ناوی و عێراق بەشداری ناکەیت ؟
-چونکە کوردم و کوردستانیم و حەز ئەکەم زیاتر کەلتوری کوردی و ئاڵای کوردستان بە دنیای دەرەوە بناسێنم لە ڕێگای هونەرەکەمەوە.
* هیچ یانەیەکی وڵاتان داوایان لێ نەکردوی بە ناوی ئەوان یاری بکەیت لە پاڵەوانێتیە گەورەکاندا ؟
-بەڵێ بە دڵنیاییەوە هەریەک لە یانەکانی وڵاتانی ( چین و کەمبۆدیا و تایلاند ) داواکارن کە گرێبەستیان لەگەڵ بکەم بە مەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیە جیهانیەکان بۆ یانەکەیان ، بەڵام لە ئێستادا گرێبەستی هیچ یانەیەکم وەرنەگرتووە بەهۆکاری سەرقاڵبوونم بە هونەرە بەرگریەکانی تر لە بواری شانۆ و سینەما لە وڵاتانی ئاسیادا.
* بە نیازی ئەوە نیت بە یەکجاری بگەڕێیتەوە کوردستان و لێرە وەک ڕاهێنەرێک گرنگی بە یاری و وەرزشەکەت بدەیت ؟
-بەپێی توانا لە کاتی گەڕانەوەمدا هەوڵی سیمینارو خولی فێربوون بۆ هاونیشتیمانیان بە گوێرەی دەرفەت ئەنجام دەدەم، بەڵام هەتا گەنج بم نامەوێت خۆم لە پیشەی یاریزانی دووربگرم ، چونکە تەمەنی گەنجی ئەڕوات و دووبارە نایێتەوە ، بەڵام لە هەرتەمه نێکدا ئەتوانرێت داهاتوو وەک پیشەی ڕاهێنەر و بەڕێوەری و ناوبژيوانی قۆناغەکانی ئەکادیمی لە هونەری بەرگریدا وەک پڕۆژە بۆ کوردستان تەرخان بکەم.
* هیواو ئاواتت وەک پاڵەوانێکی کورد لەم یارییە چییە ؟
-قوڵبوونەوەی زیاترم لە تەواوی هونەرە بەرگرییەکان و بەکارهێنانیان لە بواری شانۆ و سینەمادا بۆ خزمەتکردنی کەرتی پەروەردەو کەلتور و وەرزش بۆکوردستانیان.
*بیرت لە دروستکردنی هەڵبژاردەی کوردستان نەکردۆتەوە لەم یارییەدا ؟
-لە زۆربەی هونەرە بەرگریەکاندا بیرم لە دروستکردنی بەهیزترین هەڵبژاردەی هونەری بەرگری کردۆتەوە کە وەک بەهێزترین هەڵبژاردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهانیش دەربکەون.
* کێ سپۆنسەرت ئەکات و بەرنامەت چیی یە ؟
لە لایەن هیچ کۆمپانیایەکەوە لە کوردستان سپۆنسەر نەکراوم.-
* ئەگەر شتێک ماوه لە کۆتاییدا ؟
سوپاس بۆکوردستان و سوپاس بۆئێوەیه له گۆڤاری گوڵان ٠