به‌یارئه‌بوبكر گرێبه‌ستى له‌خولى عێراق بۆهاتووه
ئه‌مساڵ یانه‌كانى كوردستان به‌هۆى دواخستنى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى پشتیان به یاریزانانى كوردی ئه‌ستێره به‌ستووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌یار ئه‌بوبه‌كر یه‌كێك له یاریزانه به‌توانا كورده‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌فتى شارى به‌غداد خاوه‌نى ئاستێكى به‌رز بووه له خوله‌كه و ئه‌م وه‌رزه‌ش له قۆناغی یه‌كه‌م یارى بۆ یانه‌ى دهۆك ئه‌نجامدا كه یانه‌كه‌ى پێشووترى خۆى بووه، له‌م باره‌شه‌وه به‌یار ئه‌بو به‌كر یاریزانى یانه‌ى دهۆك له خولى كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتى" به‌هۆى دواخستنى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراق به هۆى خۆپێشاندانه‌كانى شاره‌كانى عێراق له سه‌ر داواى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى دهۆك رووم له یانه‌كه‌ى پێشوو خۆم كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له قۆناغی یه‌كه‌مى خولى كوردستان ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌م، گوتیشى" یانه‌ى دهۆك خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه و ئاستى تیپه‌كه‌ش وه‌كو پێویسته، به‌ڵام گرفتى دارایى رێگره له‌به‌رده‌م یاریزانان، چونكه ماوه‌ى سێ مانگه هیچ مووچه‌یه‌ك نه‌دراوه به یاریزانانى یانه‌كه ئه‌وه‌ش گرفتى سه‌ره‌كى بۆ تیپه‌كه دروست كردوه، گوتیشى ئێستا قۆناغی یه‌كه‌م ته‌واو بووه و ده‌گه‌رێمه‌وه شارى به‌غداد بۆ په‌یوه‌ندى كردن به یانه‌ى نه‌فت و ئه‌نجامدانى یارییه‌كان له خولى عێراقى كه بڕیاره یارییه‌كانى ده‌ست پێبكاته‌وه، گوتیشى" یانه‌ى زه‌ورا داوای گرێبه‌ستیان لێم كردوه و له كوردستانیش چه‌ندین یانه داواى یاری كردنیان لێم كردوه، گوتیشى" له ئێستادا ته‌نیا بیر له یانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خولى نایابى عێراقی، گوتیشى " یانه‌ى دهۆك له قۆناغی دووه‌م ئاست و ئه‌نجامى باشتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر گرفته داراییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات.
كارزان كانه‌بی