گرفتى دارایى رێگره‌ له‌ به‌رده‌م یانه‌ى ئاسۆ

گرفتى دارایى رێگره‌ له‌ به‌رده‌م یانه‌ى ئاسۆ
گرفتى دارایى رێگره‌ له‌ به‌رده‌م یانه‌ى ئاسۆ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی ئاسۆ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌یه‌ بتوانێ یه‌كێك له‌ پلێته‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ راهێنه‌رێكى تازه‌ى بۆ خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ده‌ستنیشان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له‌م قۆناغه‌ى خوله‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ببڕێ، به‌ڵام گرفتى دارایى رێگره‌ له‌ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ ئاسانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ نۆ هه‌فته‌ى رابردووش یانه‌كه‌ ته‌نیا ده‌ خاڵى به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌رمه‌ند عه‌زیز یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى ئاسۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" كێشه‌و گرفتمان زۆره‌ به‌شێكى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بارى دارایی، هه‌رچه‌نده‌ كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌ پێى پێویست هاوكارى ته‌واویان كردووین، گوتیشى" هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى نایابى كوردستان كه‌مه‌، به‌ڵام وه‌كو به‌رنامه‌ كارى زۆرم هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مساڵ فریاى هه‌مووى ناكه‌وین، چونكه‌ من دواى ئه‌نجامدانى سێ گه‌ڕ خوله‌كه‌ ئه‌وكات ده‌ستم به‌كار كردوه‌ وه‌كو یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر، بۆیه‌ هه‌موو شت ناكرێت له‌ ناو به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌، په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام بووم كاری زۆرم ده‌بێ بۆ تیپه‌كه‌، چه‌ند ساڵى رابردووش یانه‌ى ئاسۆ یه‌كێك بووه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ بووه‌، ئه‌مساڵیش هه‌موو هه‌ولێكى كارگێڕى یانه‌كه‌یه‌ جارێكى تر یانه‌ى ئاسۆ بكه‌نه‌ ژماره‌یه‌كى قورس له‌ خولى نایابى كوردستان ئه‌گه‌ر توانیان پلێتى سه‌ركه‌وتن له‌ خوله‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top