یانه‌ى رزگارى چاوى له‌گه‌یشتنه به خولى نایابی كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى رزگارى قه‌زاى ناحیه‌ى رزگاری له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ئه‌مساڵیش شان به شانى یانه‌كانى تر‌ى كوردستان له كێبڕكێیهكانى به‌ده‌ستهێنانى پلێتێكى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له یارییه‌كانى نۆ هه‌فته‌ى رابردوو یانه‌كه له پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت، ئه‌م وه‌رزه كارگێڕى یانهكهبه هه‌مان ریتمى وه‌رزى رابردوو له شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى پلێتكى خولى نایاب هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه و ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت یانه‌یه‌كى تر‌ى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان زیاد بكه‌ن له خوله‌كه، له‌م باره‌شه‌وه سه‌ردار مه‌جید راهێنه‌رى یانه‌ى رزگاری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌مان له ئاستێكى به‌رزدایه په‌نا به‌خواى گه‌وره هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئئهوهى یه‌كێك بین له‌و تیپانه‌ى كه بتوانین سه‌ركه‌وین بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تاوه‌كو ئێستا له كێبڕكێداین، به‌ڵام له ناو خوله‌كه تووشى گرفت بووین هێرشبه‌رى تیپه‌كه‌مان دیار ئه‌حمه‌د تووشى پێكان هات، دواتریش هێرشبه‌رێكى خولى عێراقمان بۆ سێ یارى هێنا ئه‌ویش به هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى له یارى كردنى له‌لایه‌ن یانه‌كه‌ى تووشى دابڕان هات له‌گه‌ڵ ئێمه، له باره‌ى گرفته‌كانیان سه‌ردار مه‌جید گوتیشى" گرفتمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه له 12 یارى حه‌وت یاریمان له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆمانه ئه‌مه‌ش ناعه‌داله‌تییه، هه‌ندێك تیپ حه‌وت یارى له یاریگاى خۆیانه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشت بۆیان بۆنموونه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ركابه‌رى كردنیان، ئێمه له هه‌وڵ و كۆششى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین تا دوا ساته‌كانى خوله‌كه به‌هیواى ئه‌وه‌شین ئه‌مساڵ دڵى هانده‌رانى یانه‌ى رزگارى خۆش بكه‌ین، یانه‌ى رزگاری تاكه یانه‌ى قه‌زاى كفرییه كه ئه‌مساڵ كێبڕكێ له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى یه‌كێك له پلێته‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌كات شان به شانى یانه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه، یانه‌ى رزگارى ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ تاكه یانه‌كه‌ى قه‌زاكه‌ى بێت له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان. یاریزانان و راهێنه‌رانى یانه‌كه‌ش متمانه‌ى ته‌واویان به‌خۆیان هه‌یه كه ده‌توانن ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستبهێنن.
كارزان كانه‌بی