یانه‌ى هه‌ولێر چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌

یانه‌ى هه‌ولێر چاوى  له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
یانه‌ى هه‌ولێر چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى چاوی له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌، دواى ئه‌وه‌ى یارییه‌كانى به‌هۆى خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق وه‌ستابوو، به‌ڵام یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی به‌فه‌رمى بڕیاریدا كه‌ یارییه‌كانى له‌ 16ى ئه‌م مانگه‌ به‌ شێوازى كۆمه‌ڵه‌ به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رێوه‌ببات، یارییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌میش كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (شورته‌، هه‌ولێر، نه‌فتى میسان، نه‌فتى ناوه‌ڕاست، ته‌له‌به‌)، ئه‌م ساڵ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقیش بڕیارى داوه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌ شاره‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت به‌هۆى هه‌بوونى سه‌قامگیری له‌ شاره‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه‌ ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر چه‌ندین گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانى عێراقى و ده‌ره‌وه‌ش مۆركردوه‌، كارگێڕى یانه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان(ئیڤان خالید له‌ یانه‌ى دهۆك و داركۆماركۆڤیچ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى مۆنتینێگرۆ ویاسر قاسم یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى ئۆریبرۆى سوێدی و شێركۆ كه‌ریم یاریزانى رایندرۆف ئه‌لتاخ و عوده‌ى شه‌هاب و عومه‌ر عه‌بدول ره‌حمان له‌ یانه‌ى كه‌رخ)، یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى كرواتى رادان گاسنین ده‌یه‌وێت یانه‌ى هه‌ولێر بگه‌رێنه‌وه‌ نێو كێبڕكێیه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی و له‌م چوارچێوه‌یه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ نێو یانه‌ گه‌وره‌كانى سه‌ر ئاستى ئاسیا، یانه‌ى هه‌ولێریش له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانه‌ تازه‌كانى به‌ میدیاكان ناساند، بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ده‌مانه‌وێ یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ر به‌ گه‌وره‌یی بمێنێته‌وه‌ و له‌ نێو كێبڕكێیه‌كانى خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى ئاسیا جارێكى تر بێته‌وه‌ مه‌یدان، ئامانجمان له‌ هێنانى ئه‌م یاریزانانه‌ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ خوله‌كه‌ وه‌ستاوه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌كه‌شمان به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ خولى نایابی عێراقی، ئه‌نجامدانى یارییه‌كانیش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆمان بۆ ئێمه‌ ده‌بێته‌ پاڵپشتێكى گه‌وره‌ بۆ سه‌ركه‌وتنمان له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى عێراقی.
كارزان كانه‌بی
Top