ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزانانى پێشووى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داواكراون

ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزانانى پێشووى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داواكراون
ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزانانى پێشووى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داواكراون
هه‌رچه‌نده‌ یارییه‌كانى باله‌ى كچان له‌ كوردستان ساڵانه‌ چه‌ند خولێكیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانى كوردستان مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وامه‌، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى كوردستان و عێراقه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى سه‌ره‌كى تیپه‌كه‌ ریزى یانه‌كه‌یان جێهێشت و له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كى ترى كوردستان داوا كراون یاریزانه‌كانیش بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانه‌(ئه‌ژین محه‌ممه‌د،هێشوو مه‌ریوان،سازان ئه‌حمه‌د، ساوین نامیق، راز زاهیر) مۆڵه‌تى رۆیشتیان له‌ یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى وه‌رگرتووه‌ ئه‌ویش به‌هۆى هاتنى راهێنه‌رێكى تر، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌ژین محه‌ممه‌د یاریزانى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" سه‌باره‌ت به‌ رۆیشتنمان له‌م یانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌كو یاریزانان هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر، به‌ڵام كارگێڕى یانه‌ چووه‌ راهێنه‌رى گۆڕیوه‌، راهێنه‌رێكیان هێناوه‌ كه‌ هیچ شاره‌زایی و ئه‌زموونێكى نییه‌، سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێیان كردۆته‌ راهێنه‌ر، ئێمه‌ش سه‌ره‌تا داواى مۆڵه‌تى گواستنه‌وه‌مان كردوه‌ شه‌ش یاریزان داوامان كردوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر هه‌بووه‌، به‌ڵام گرفتى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كارگێڕى یانه‌ بووه‌، ئێستاش مۆڵه‌تى گواستنه‌وه‌كه‌مان وه‌رگرتووه‌، ئێمه‌ش جارێك له‌ وه‌رزش دانه‌بڕاوین ته‌نیا له‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابڕاوین و به‌رده‌وامین له‌ مه‌شق، ئه‌م پێنج یاریزانه‌ش بڕیارمانداوه‌ بچینه‌ یانه‌یه‌كى تر وه‌رزش بكه‌ین به‌یه‌كه‌وه‌، به‌پێى زانیارییه‌كانیش چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌م كچه‌ یاریزانانه‌ بۆ خۆیان په‌ڵكێشى ریزى یانه‌كانیان بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top