ئه‌م وه‌رزشه‌ ساڵ به‌ ساڵ له‌ گه‌شه‌كردن دایه‌

ئه‌م وه‌رزشه‌ ساڵ به‌ ساڵ له‌ گه‌شه‌كردن دایه‌
رێژه‌ن بایز یاریزانى كیك بۆكسینگی یانه‌ى شه‌قڵاوه‌
ئه‌م وه‌رزشه‌ ساڵ به‌ ساڵ له‌ گه‌شه‌كردن دایه‌
یارى كیك بۆكسێنگ یه‌كێك له‌و یارییه‌ تاكانه‌ى كه‌ یاریزانه‌ كچ و كوڕه‌ كورده‌كان چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاویان له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ ناوى كوردستان و ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌، یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام گرنگى به‌توانای یاریزانان ده‌دات له‌ یارییه‌ جۆراوجۆره‌كان، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ش رێژه‌ن بایزى یاریزانى یانه‌ى شه‌قلاوه‌یه‌،ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1995ى قه‌زاى رانیه‌یه‌ خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاوه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش ئه‌م كچه‌ كورده‌ چاوی له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌ له‌ داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێ ، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌ كارزان كانه‌بی
* ئاستى ئه‌م وه‌رزشه‌ چۆن ده‌بینی به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى؟
-ئه‌م وه‌رزشه‌ ساڵ به‌ ساڵ له‌ گه‌شه‌كردن دایه‌، ساڵ دواى ساڵ چاڵاكییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، تیپه‌كان زیاد ده‌بن و رێژه‌ى ئافره‌تیش له‌م وه‌رزشه‌ زیاد ده‌بێت.
*بۆچى یانه‌كانى كوردستان گرنگى ته‌واو به‌م یارییه‌ ناده‌ن؟
-یانه‌كانى كوردستان بیر له‌ داهات ده‌كه‌نه‌وه‌، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ یارییه‌ك دانێین داهاتى هه‌بێت، ئه‌م وه‌رزشه‌ش داهاتى ئه‌م شێوه‌یه‌ نییه‌، ئه‌م هۆكارانه‌ واى كردوه‌ كه‌ گرنگى ئه‌وتۆێ پێ نه‌ده‌ن، هه‌موو هیوایه‌تیان بۆ داهات وه‌رزشى كۆمه‌ڵه‌ به‌تایبه‌تى تۆپى پێى.
*پشتگوێ خستنى ئه‌م یارییه‌ له‌لایه‌ن، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه‌؟ڤ
- به‌رپرسانى وه‌رزشى هه‌ركه‌سێك به‌هۆى هۆكارێكه‌وه‌ ئه‌م پۆستیان وه‌رگرتووه‌، زۆر گرنگى به‌ بونیه‌ى ژێرخانى وه‌رزشى نادرێ كه‌ گه‌نجه‌كانمان روو له‌ وه‌رزش بكرێ ئه‌توانم بیگه‌رێنمه‌وه‌ بۆ هۆكاری نه‌زانینیان ئاستى رۆشنبیری وه‌رزشییان .
*چى بكرێت باشه‌ بۆ به‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان؟
-ئه‌م وه‌رزشه‌ پێویسته‌ گرنگى ته‌واوى پێ بدرێت، هۆڵى زیاتری بۆ بكرێته‌وه‌ و له‌ قوتابخانه‌كانیش گرنگى پێ بدرێت، نه‌وه‌یه‌كى وه‌رزشكار و نه‌وه‌یه‌كى كارا و به‌توانا دروست بكه‌ین بۆ داهاتوو، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كى باشمان په‌روه‌رده‌ روو له‌ وه‌رزش بكه‌ن گه‌نجه‌كان گۆڕانكارى له‌ هه‌موو بواره‌كان رووده‌دات.
*كێشه‌و گرفتان چیه‌ وه‌كو یاریزان؟
-به‌گشتى پێشووتر له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سپۆنسه‌رات پشتگیری ده‌كراین، به‌ڵام ئێستا له‌ نێوانى هه‌ردووكیان ماوینه‌ته‌وه‌، ئێستا كێشه‌مان نه‌بوونى پشتگیرییه‌ هه‌ردوولا هاوكاریمان ناكه‌ن و ئه‌وه‌ش ته‌نیا یاریزان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاڵاكییه‌ ناوه‌خۆییه‌كان كه‌مه‌ و تیپى كچان كه‌مه‌ له‌ ناوه‌خۆییه‌كان كه‌م به‌شداربوویمه‌، به‌ڵام به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانم كردو و به‌شداری كردنم بۆمن ئه‌نجامێكى باشه‌ وخه‌ونى من بووه‌.
*به‌نیازى چى بۆ دوارۆژى خۆت؟
- ئێمه‌ خۆمان یانه‌مان هه‌یه‌ به‌ شێوازى تاك، ئه‌وه‌ نییه‌ بلێ یانه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكات، كه‌ چووینه‌ پیشه‌گه‌رییه‌وه‌ خۆیان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ن.
*هیچ یانه‌یه‌ك داواى یارى كردنى لێ كردووى؟
-پێم خۆشه‌ جارێك وه‌كو یاریزانێك كار بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى راهێنه‌رى ئافره‌ت كه‌مه‌ وه‌كو راهێنه‌ریش كار ده‌كه‌م له‌هۆڵى ئه‌لفاگێم له‌ هه‌مان كاتیشدا یاریزانم.
*كێ پشتگیری به‌رده‌وامت ده‌كات؟
-خێزانه‌كه‌م به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دواتر مامۆستاكه‌م و راهێنه‌ره‌كه‌م كه‌ هه‌موو كات هانى داوم بۆ وه‌رزشه‌كه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ باشترین راهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستى كوردستان كه‌ ئه‌نجامى باشیان له‌سه‌رده‌ستى به‌ده‌ستهێناوه‌.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
- پێمان خۆشه‌ حكومه‌ت به‌شێكى تایبه‌ت به‌ وه‌رزش بۆ بڕه‌ودان به‌ وه‌رزش دروست بكات، جیاواز له‌ لێژنه‌كانى وه‌رزشى بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى وه‌رزش و ژێرخانى وه‌رزشى سه‌ر له‌نوێ دروست بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان زیاتر بێنه‌ پێشه‌وه‌، زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵانیش بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ى به‌ وه‌رزشكاران ده‌یكات.

Top