سیروانى نوێ سه‌رقافله‌ى قۆناغی یه‌كه‌مى خولى نایابی كوردستان گرتووه
یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى(13) یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ستى پێكرد، چه‌ندین یانه‌ى به‌هێز كێبڕكێ ئه‌نجامی شایسته‌یان ده‌كرد له خوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ى باڵا ده‌ستى خۆیان به سه‌ر خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان بسه‌پێنن، له سه‌رجه‌م خوله‌كان یانه‌كانى كوردستان(156) یارییان ئه‌نجامداوه له نێوان یه‌كترى هه‌ر یانه‌یه‌ك (12) یارى له‌م قۆناغه ئه‌نجامداوه، یانه‌ى سیروانى نوێ شارى سلێمانى له كۆى (12) یارى یانه‌كه‌ى زۆرترین خاڵى به‌ده‌ست هێناوه (20)خاڵ پێشه‌نگى خوله‌كه‌ى گرتووه، پێنج سه‌ركه‌وتن و پێنج یه‌كسان بوون و دوو شكستى به‌ده‌ستهێناوه، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش خراپترین ئه‌نجامى هه‌بووه له‌م (12) یارییه دووچارى (7) شكست بووه و ته‌نیا (7) خاڵى به‌ده‌ستهێناوه له دواین ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت، یانه‌ى نه‌ورۆزى خاوه‌نى پله‌ى دووه‌میش زۆرترین گۆڵى تۆماركردیه(16)گۆڵ له خوله‌كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (برایه‌تى و سۆران وزاخۆ ) كه‌مترین گۆڵیان له خوله‌كه لێكراوه هه‌ر یه‌كه (8)گۆڵ، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (سیروانى نوێ و دهۆك و برایه‌تى)كه‌مترین شكستیان تووش هاتووه(2) یاری له‌سه‌رجه‌م خوله‌كه، یانه‌ى دهۆكیش له خوله‌كه خاوه‌نى زۆرترین یه‌كسان بوون به (7) یارى، دواى ته‌واو بوونى یارییه‌كى ئه‌م قۆناغه‌ش یاریزانى یانه‌ى سیروانى نوێ به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى میلادنهجمی به تۆماركردنى حه‌فت گۆڵ پێشه‌نگى گۆڵكارانى گرتووه، هۆگر حوسێن له یانه‌ى هه‌ولێرو دیارعه‌لی له یانه‌ى نه‌ورۆز هه‌ریه‌كه و شه‌ش گۆڵى هه‌یه، بڕیاریشه ئه‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌م به‌م شێوه‌یه له رۆژى 6-2ده‌ستپێبكاته‌وه.
شێروانه-پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى-هه‌ولێر
نه‌ورۆز-سۆران
زێره‌ڤانى –سیروانى نوێ
برایه‌تى-هه‌ندرێن
دهۆك –ده‌ربه‌ندیخان
زاخۆ چاوه‌ڕوانه
كارزان كانه‌بی