به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیاى ئاڵتون له پاڵهوانێَتى جیهان خه‌ونى منه
به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیاى ئاڵتون له پاڵهوانێَتى جیهان خه‌ونى منه
یارییه‌كانى كاراتێ له ئێستادا له شاره‌كانى كوردستان گرنگى پێ ده‌درێت و كچانى شاره‌كانیش روو له یارییه به‌رگرییه‌كان و شه‌ڕانییه‌كان ده‌كه‌ن، پارێزگاى سلێمانى له باشورى كوردستان هه‌میشه له‌م یارییه له ئاستێكى به‌رز دابووه وخاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا بووه چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراوجۆریان به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى شاره‌كه‌ش كچه یاریزان رۆزا ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له پاڵه‌وانیه‌تیه نێوخۆییهكانى كوردستان و عێراق ناوبراو له دایك بووی ساڵى 1996ى شارى سلێمانیه ئێستاش راهێنه‌رى هۆلى سیتى جیم –ه له شارى سلێمانى ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى كاراتێ چۆن ده‌بینى ؟
-گۆڕانكاری به‌رچاوى هه‌یه له چاو ساڵانى پێشوو به‌ره‌و پێشچووه.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى تاڕاده‌یه‌كى زۆر ده‌بێته هۆكاری دابه‌زینى ئاستى یارییه‌كه و به‌ره‌وو پێش نه‌چوونى.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى كاراتێ كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كى و كه‌مپى مه‌شق كردن كه ده‌بێته هۆى پێشخستنى ئاستى یاریزان و یارییه‌كه.
*گرفتى یارییه‌كانى كاراتێ له چى ده‌بینى؟
- كه‌می پاڵه‌وانێتى و كه‌مى پێداویستى، وه هه‌روه‌ها گرنگینه‌دان به‌م یارییهبه پێى پێویست له چاو یارییه‌كانى تردا.
*وه‌كو راهێنه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى یاریزانان پشت به چى ده‌به‌ستن؟
-راگه‌یاندنى كڵاسی كاراتییهكهمان و پشان دانى راهێنانه‌كانمان بۆ چاوى كۆمه‌ڵگا هۆكارى هاتنى یاریزانهكانمانن.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیاى ئاڵتون له پاڵهوانێَتى جیهان و ئۆڵۆمپیاد وه‌كو یاریزانێك و پێگه‌یاندنى یاریزانه‌كانم بۆ ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وه‌ك راهێنه‌ر.
*یاریزانانى كچ له ئێستادا به‌چ شێوه‌یه‌ك روو له‌م وه‌رزشه ده‌كه‌ن؟
-له ئێستادا زیاتر له چاو ساڵانى پێشوو كچان زیاتر روو له یارى كاراتى ده‌كه‌ن.
*هیچ یانه‌یه‌ك داواى راهێنه‌رایه‌تى لێ نه‌كردووی؟
- یانه‌كان نه‌خێر، به‌ڵام له ئێستادا له هۆلێكى ئه‌هلی كارى راهێنه‌رى ده‌كه‌م.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى و كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى زیاتر و هاوكارى كردن و ناردنى یاریزان بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌ره‌كییه‌كان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
-پێشكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیاى ناوه‌خۆى و نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاریزانه‌كانم.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- Rika usami یاریزانى ژاپۆنى
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-ده‌ستخۆشی له گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى هیوادارم پاڵپشتى یاریزان بكرێت له رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه.