یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد ئه‌نجامه‌كانى به‌رچاوه
تیپى شه‌تره‌نجی یانه‌ى وه‌رزشى خانزادى شارى هه‌ولێر یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى كه ساڵانه چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتى ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، جگه له‌وه‌ش تیپه‌كه جیاواز له‌وه‌ش خولى فێربوونى یارى شه‌تره‌نج و خولى راهێنه‌ران و ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى وهاوكارى و رێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى پایته‌ختى كوردستان و به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م یانه‌یه تاكه یانه‌ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كه گرنگى زۆر به یارییه‌كانى شه‌تره‌نج ده‌دات له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان و چه‌ندین یاریزانى پێگه‌یاندوه بۆ شاره‌كه و ئه‌نجامیان به‌رچاوه و ئێستاش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه پلانى درێژخایه‌نى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ یانه‌كه ببه‌نه قۆناغێكى تر له بوارى شه‌تره‌نج، ساڵى رابردووش یانه‌كه چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاوى له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و عێراقیش به‌ده‌ست هێناوه كه یانه‌كه هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌دات له‌م ساڵدا، ده‌ستكه‌وته‌كانى یانه‌كه‌ش بریتین له.
1-به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى سێیه‌م له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق.
2- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى سێیه‌م له پاڵه‌وانێتى جامى عێراق.
3- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتى لاوانى كچانى عێراق.
4- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى دووه‌م له پاڵه‌وانێتى لاوانى كوڕانى عێراق.
5- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى كچانى عێراق.
6- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى دووه‌م له پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى كوڕانى عێراق.
7- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى دووه‌م له پاڵه‌وانێتى یانه پله نایابه‌كانى كوڕانى عێراق.
8- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى سێیه‌م له پاڵه‌وانێتى یانه عه‌ره‌بیه‌كان له سه‌ر كچان له وو‌ڵاتى تونس به نوێنه‌رایه‌تى عێراق به‌شداربوون.
كارزان كانه‌بی