عه‌لى كاكه‌مینه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داوا كراوه‌

عه‌لى كاكه‌مینه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داوا كراوه‌
عه‌لى كاكه‌مینه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك داوا كراوه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى شێروانه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نییه‌ له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 11یارى رابردوو ته‌نیا خاوه‌نى هه‌شت خاڵه‌ و له‌ پله‌ى دوازده‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌و گرفته‌كانیان ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانانى یانه‌كه‌ عه‌لى كاكه‌مینه‌ هێرشبه‌رو گۆڵكارى یانه‌كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ریزى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌ دووركه‌وتۆته‌وه‌، چه‌ند یانه‌یه‌كیش داواى ئه‌م هێرشبه‌ره‌ ده‌كات، به‌ڵام یانه‌كه‌ى مۆڵه‌تى گواستنه‌وه‌ى پێنادات، له‌م باره‌شه‌وه‌ عه‌لى كاكه‌مینه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى یارى كردنیان لێم كردوه‌، به‌ڵام یانه‌ى شێروانه‌ مۆڵه‌تى گواستنه‌وه‌م پێ نادات، به‌ڵام نیازى وایه‌ بتوانم مۆڵه‌ته‌كه‌م پێبده‌ن بۆ ئه‌ئوه‌ى بچمه‌ یانه‌یه‌كى تر ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌رده‌وام بم له‌ یارى كردن، گوتیشى" هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌م پێ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ناده‌ن و هیچ دادگایه‌كى وه‌رزشى نییه‌ رووى تێبكه‌م و داواى مافی خۆم بكه‌م، كاتێك یانه‌یه‌ك یاریزانێك دوورده‌خاته‌وه‌ ده‌بێت رێگه‌شى بدات بۆ یانه‌یه‌كى تر یارى بكات، گوتیشى كێشه‌ى من كارگێڕى یانه‌یه‌ چه‌ندین جار هه‌وڵى ناشرین كردن و كه‌وتنى منیان داوه‌ و منیش ئیتر ئارام و سه‌برم نه‌ماوه‌ و رۆیشتومه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top