ده‌ربه‌ندیخان چاوی له‌ كێبڕكێیه‌

ده‌ربه‌ندیخان چاوی له‌ كێبڕكێیه‌
ده‌ربه‌ندیخان چاوی له‌ كێبڕكێیه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له‌ قۆناغی یه‌كه‌مى خوله‌كه‌ له‌ كۆى ئه‌نجامدانى ده‌ یارى رابردوو ته‌نیا خاوه‌نى 14 خاڵه‌ له‌ پله‌كانى ناوه‌ڕاست دێت له‌ خوله‌كه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ ئومێدێكى زۆرى هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ كێبركێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ بكه‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ببێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانى خوله‌كه‌ و ئاست و ئه‌نجامى به‌رچاوتر بێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ هۆگرعه‌بدول عه‌زیز راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌، به‌ڵام نه‌قسیشمان هه‌یه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌ تایبه‌تى له‌ هێلى ناوه‌ڕاست و هێرشبه‌ری، له‌ باره‌ى یارییه‌كانى داهاتووش گوتیشى" په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێكهاته‌كه‌مان له‌ قۆناغی داهاتوو به‌هێزتر بكه‌ین و ئه‌و كه‌م و كوڕییانه‌ى له‌ پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ هه‌مانه‌ پڕى بكه‌ینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو كێبڕكێ بكه‌ین بۆ پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كان دوا نه‌كه‌وین له‌ كێبڕكێیه‌كان، تیپى تۆپى پێى كوڕانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه‌ له‌و تیپانه‌ى كه‌ خاوه‌ن رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشییه‌ و هه‌مووكات هانده‌رانى شاره‌كه‌ پشتگیری زۆری تیپه‌كه‌یان كردووه‌ و خاوه‌ن رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشین، بۆیه‌ یانه‌كه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامه‌كانى له‌ یارییه‌كانى داهاتوو باشتر بكات، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ و هانده‌رانى یانه‌كه‌ش چاویان له‌ یانه‌كه‌یانه‌ كه‌ بتوانن ئه‌نجامه‌كانیان باشتر بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
فۆتۆ:ئاراس بارتێز
Top