نیاز مه‌غدید یاریزانى زێره‌ڤانى" له‌ قۆناخى دووه‌م یانه‌كه‌مان جیاواز ده‌بێت

نیاز مه‌غدید یاریزانى زێره‌ڤانى
نیاز مه‌غدید یاریزانى زێره‌ڤانى" له‌ قۆناخى دووه‌م یانه‌كه‌مان جیاواز ده‌بێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زێره‌ڤانى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌تواناى هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ بێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام یانه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كانى وه‌كو پێویست نییه‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان و له‌ نۆ یارى رابردووى خوله‌كه‌ ته‌نیا هه‌شت خاڵى به‌ده‌ستهێناوه‌ و یه‌ك سه‌ركه‌وتنى تۆماركردوه‌، به‌ڵام یاریزانان و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران ئومێدی زۆریان به‌ خۆیان هه‌یه‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو یانه‌كه‌ بچێته‌ قۆناخێكى نوێ، له‌م باره‌شه‌وه‌ نیازمه‌غدید یاریزانى هێلى به‌رگری یانه‌ى زێره‌ڤانى له‌ باره‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه‌ وه‌كو یارى زۆر باشین و هه‌موو یارییه‌ك له‌ تیپی به‌رامبه‌ر باشترین، وه‌ ده‌رفه‌تى گۆڵ تۆماركردنمان زیاتره‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م یاریزانه‌مان نه‌بووه‌ بتوانێت له‌ هێلى هێرشبه‌رى ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه‌ بیكاته‌ گۆڵ، له‌ یارییه‌كانى سه‌ره‌تاش پلانى راهێنه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتوو چونكه‌ دوو یاریزانى پیشه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بوون له‌گه‌ڵمان و پێكانى یاریزانانى هێلى به‌رگرى ئه‌وانه‌ هه‌مووى گرفته‌ بۆ یانه‌كه‌مان، وه‌ له‌ قۆناخى دووه‌میش ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیش ده‌توانن گۆڕانكاری له‌ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان بكه‌ن و دڵنیاشم یانه‌ى زێره‌ڤانى هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، گوتیشى" تا ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌ى زێره‌ڤانیم و زۆریش ئاسوده‌م له‌م یانه‌یه‌ و بۆ داهاتووشم خوا ده‌زانێت، له‌باره‌ى بوونى گرێبه‌ستیش " به‌لێ گرێبه‌ستم هه‌بووه‌ له‌ له‌ خولى عێراقی و خولى نایابى كوردستانیش، به‌ڵام دوا ساڵى خوێندنمه‌، بۆیه‌ بیر له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستانم نه‌كردوه‌ و هیچ یانه‌یه‌كیش له‌ زێره‌ڤانى باشتر نه‌بینی له‌ كوردستان یانه‌كه‌ جێ بهێلم. ئه‌م وه‌رزه‌ش جارێك خوله‌كه‌ زۆر ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامان باشتر بكه‌ین له‌ خولى كوردستان و كێبڕكیش ده‌كرێ، چونكه‌ یارییه‌كانى زۆر ماوه‌ و یانه‌كان هه‌مووى ده‌توانێ ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنێت.
كارزان كانه‌بی

Top