رێكخراوی ژیما په‌ره به چاڵاكییهكانى تۆپى باسكه ده‌دات
رێكخراوى ژیما تایبه‌ت به یارییه‌كانى باسكه‌ى كچان ماوه‌ى چه‌ند سالێكه دامه‌زراوه و گرنگى زۆرى به بوارى وه‌رزشى و به‌تایبه‌تیش یارییه‌كانى باسكه‌ى كچان داوه له پارێزگاى سلێمانى
، بۆ ساڵى نوێش رێكخراوه به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدان به چاڵاكییه‌كان و به‌رده‌وام بوون له مه‌شق و راهێنانى تیپه‌كه‌یان و خۆئاماده‌كردنیان بۆ خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوو، له‌م باره‌شه‌وه رزگار تۆفیق راهێنه‌رى تیپى باسكه‌ى رێكخراوى ژیما بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له مه‌شقه‌كانمان هه‌رچه‌نده تاقیكردنه‌وه‌كانى قوتابیانییش هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوازێكى جیاواز له ماڵه‌وه كچه‌كان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن هه‌فته‌ى دوو رۆژ، جگه له‌وه‌ش خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى كوردستان كه له دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت، به نیازى ئه‌وه‌ین له مانگى دووى ئه‌مساڵ دووتیپى ژیما ببه‌ین بۆ وو‌ڵاتى میسر و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى مه‌شقی ئه‌نجام بدهینو چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كانى زه‌مالیك و ئه‌هلی، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌مان بۆ رێكنه‌كه‌وت به دڵنیاییه‌وه له وه‌رزى هاوین ئه‌م گه‌شته ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له باره‌ى هاوكاریش كردنیشیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشى گوتیشى" لیژنه‌ى ئۆلمپی له بڕى پێشوازى كردن له راهێنه‌ران و یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له پاڵه‌وانێتى رۆژئاوای ئاسیا له دیمه‌شق و پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى له ئورده‌ن،رێكخراوه‌كانیان بێ به‌ش كردوه له به‌شدارى كردن له چاڵاكییهكانى لیژنه‌ى ئۆڵمپی، من وه‌كو راهێنه‌ر پێیان ده‌لێم ئێمه پاڵه‌وانى عێراقین وه‌كو رێكخراوى ژیما یه‌كه‌مین له هه‌موو ئاسته‌كان دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن و رێگریمان لێ ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، ئه‌وه‌ى ئه‌وان به وه‌رزشى كوردستانیان كردوه دووژمنانى كورد نه‌یان كردوه سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش تا ئێستا سه‌ردانى هیچ تیپكێكى نه‌كردوه، دكتۆر رزگار گوتیشى" هیچ كه‌سێك هاوكارى ئێمه ناكات، ئه‌و پاره‌یه كه خۆمان كۆى ده‌كه‌ینه‌وه ساڵانه به‌كارى ده‌هێنین بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كان چیش پێویست بێت خانه‌واده‌ى یاریزانان دابینى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان وازمان لێ بینن هاوكاریمان له هیچ كه‌سێك ناوێت، جێگاى ئاماژه پێكردنه رێكخراوى ژیما به ناوى چه‌ند یانه‌یه‌ك له خوله‌كانى كوردستان و عێراق یارى كردوه و ئه‌نجامى به‌رچاو بووه له ماوه‌ى رابردوو.
كارزان كانه‌بی