هیوادارم هاوکاری یانەکان بکەن و زیاتر خول و پاڵەوانێتی بکەنەوە
هیوادارم هاوکاری یانەکان بکەن و زیاتر خول و پاڵەوانێتی بکەنەوە
تیپى باله‌ى كچانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان گرنگى به یارییه‌كانى كچان ده‌دات، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى باله له سنوورى ده‌ڤه‌رى ده‌ربه‌ندیخان تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى باله‌ى كوردستان و عێراق، تیپه‌كه‌ش به‌رده‌وام له ئاماده‌كارییه بۆ خوله‌كانى داهاتوو ، نڤار نوری یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 1999ى شارى ده‌ربه‌ندیخانه ،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*له‌نێو ئه‌م هه‌موو یارییه چۆن بوو یارى باله‌ت هه‌ڵبژارد؟
-بۆیه یاری بالەم هەڵبژارد لەبەر ئەوەی خولیای خۆم بوو و هەستم کرد ئەو یارییە کە لەگەڵ من ئەگونجێت.
*ئاستى یارى تۆپی باله چۆن ده‌بینى ؟
- تــا ڕادەیەک باش، بەڵام پێویستە گرنگی زیاتری پێ بدرێت .
*چی بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستى یارى باله به‌رز بكرێته‌وه ؟
- پێم باشە زیاتر خول و پاڵەوانێتی بکرێتەوە، چونکە هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی تۆپی بالە.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
- بێگومان یەکێکە لەو هۆکارانەی کە کاریگەری لەسەر یاریزان هەیە، چونکە هەر یاریزانێک بەردەوام خەریکی تەمرین بێت و پاڵەوانێتی نەبێت یاریزان توشی مەلەل و بێزاری ئەبێت لە ئەنجامدا لە تەمرین دا ئەبڕێت.
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى باله له چى ده‌بینى؟
- نەکردنەوەی پاڵەوانێتی ، کەمی یانەکان لە کوردستان و کەمی یاریزان.
*چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئافره‌ت روو له وه‌رزش بكه‌ن؟
- سەرەتا پێش هەموو کەسێک بۆ ئەوەی کچان روو لە وەرزش یان هەر بوارێک کە خۆیان ئەیانەوێ ، سەرەتا پاڵپشتی کردنێ خێزان لە سەروی هەموویەتی ، بۆیە لێرەوە داواکارم لە دایکان و باوکان رێگری نەکەن لەوەی کە رۆڵەکانیان بێنە ناو بواری وەرزشەوە.
*ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
- ئەوەی لە توانایاندا بوبێت بەرامبەر بە ئێمە کەمتەرخەمیان نەکردووە و هاوکارمان بوون.
*به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- پلانم ئەوەیە دوای ئەوەی گەشتم بە پلەیەکی باش و ئاستێکی باش لە یاریەکەم ، بتوانم هەموو ئەو کچانەی خولیای وەرزشیان هەیە بیان هێنمە ناو بواری وەرزشەوە.
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
- ئەوە خەونی هەموو یاریزانێکە و بێگومان منیش بەو هیوایەم.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- Ervan nagapeth.
*هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
*له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی تا چه‌ند پشتگیری ئافره‌تى وه‌رزشكار ده‌كرێت؟
- تـا ڕادەیەک باش، بەڵام بەپێی پێویست نییە بەداخەوە.
*چى به به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌لێ؟
- هیوادارم هاوکاری یانەکان بکەن و زیاتر خول و پاڵەوانێتی بکەنەوە.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-لێرەوە ئەمەوێ ئاماژەش بەوە بکەم سوپاسی بێ پایەن بۆ ( م.بەڕێز علی) کە جێگەی دەستی لە وەرزشی شاردا دیارە و بەهۆی ئەوەوە ئێمە گەشتوینەتە ئەم ئاستە و هەمیشە پێمانەوە ماندووە وە سووپاس بۆ یاریدەدەری ڕاهێنەر ( دانا احمد ) کۆتایدا سووپاس بۆ گۆڤاری گوڵان کە لە خزمەت هەموو وەرزشوانێک بوون بەبێ جیاوازی.