له‌به‌ر نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى له كوردستان، پاڵه‌وانێك ده‌چێته یانه‌ى شورته
یارى تایكواندۆ یه‌كێك له‌م یارییانه‌ى كه له كوردستان پاڵه‌وانێتى كه‌مى بۆ ده‌كرێته‌وه، بۆیه به‌شێك له یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان روو له یانه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه به گرێبه‌ستى شایسته یارییان بۆ بكه‌ن، محه‌مه‌د عه‌لی یه‌كێك له یاریزانه به تواناكانى شارى كه‌ركووك و كوردستانه و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌ستى به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته‌ى شارى به‌غداد واژوو كرد، له باره‌ى هۆكاری چوونى بۆ شارى به‌غداد محه‌مه‌د عه‌لی یاریزانى تایكواندۆى شارى كه‌ركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" من ماوه‌یه‌كى زۆره له یانه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق یارى ده‌كه‌م، له ساڵى 2012وه هه‌ر له‌م یانانه یارى ده‌كه‌م سه‌ره‌تا چوومه یانه‌ى مینا و ئێستاش ماوه‌ى چوار ساڵه له ریزى یانه‌ى شورته‌م ئه‌مساڵیش گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵیان نوێ كرده‌وه، هۆكاری مۆركردنى گرێبه‌ستیش بۆ یانه‌كانى ده‌ره‌وه ئه‌وه‌یه كه یانه‌كانى كوردستان پاره سه‌رف ناكه‌ن بۆ ئه‌م یارییه و هیچ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك نییه، یانه‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاست پاره‌ى زۆر باش ده‌ده‌ن، گرێبهستهكهشمان بۆ ئه‌وه‌یه كه له خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه یارییان بۆ ده‌كه‌م، ساڵانه ده‌چینه پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى ئاسیا و فه‌جری نێوده‌وڵه‌تى چه‌ندین ئه‌نجامى باشم له‌گه‌ڵیان به‌ده‌ستهێناوه، ئێستاش ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین بۆ هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى ئاسیا و فه‌جری نێوده‌وڵه‌تى چاوم له‌وه‌یه ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنم، گوتیشى" نه‌ك یانه‌كانى كه‌ركووك نه یانه‌كانى كوردستانیش هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناده‌ن، منیش بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه هیچ پاڵهوانیتیهكى كوردستان به‌شداریم نه‌كردووه، هه‌ر یانه‌یه‌كیش پاره نه‌دات ئاماده نییهمه یارییان بۆ بكه‌م یاریزانیش پێویستى به پاره‌یه بۆ پێداویستیه‌كانى، زۆربه‌ى یاریزانه‌كانیش یانه‌ى شورته‌ش یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن، له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش پله‌ى یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا، تاكه یاریزانى كوردم كه توانیم سه‌ركه‌وم و بۆ یانه‌كانى به‌غدادیش یارى بكه‌م.
كارزان كانه‌بی