پاڵه‌وانێكى كورد پاره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌داته‌ منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت

پاڵه‌وانێكى كورد پاره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌داته‌ منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت
پاڵه‌وانێكى كورد پاره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌داته‌ منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت
عه‌لى قه‌ره‌داغی یاریزانى هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان و پاڵه‌وانى جیهان له‌م یارییه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو له‌ ووڵاتى مینمار له‌ دوو یارى لیس وه‌ی كه‌ ئه‌م یارییه‌ جیاوازه‌ له‌ هه‌موو یارییه‌كان و واژووى مه‌رگی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ناوبراو توانى به‌ ئاڵاى كوردستانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنى گرنگ بنوسێته‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ریشى گرتوه‌ له‌م یارییه‌ به‌خشیه‌ سه‌ر زیاتر له‌ 500منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت، له‌م باره‌شه‌وه‌ عه‌لى قه‌ره‌داغی یاریزانى هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" من له‌ دوو یاری لیس وه‌ى به‌شداربووم كه‌ واژووى مه‌رگى تێدا ده‌كرێت، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ له‌ بۆرما ئه‌نجامم دا و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بۆرمی هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانى، له‌ یه‌كه‌م یارى و دووه‌م یارى ئاستى باشم پێشكه‌ش كردو بڕه‌ پاره‌یه‌كى باشم وه‌رگرت، له‌م ووڵاته‌ سه‌ردانى چه‌ند خانه‌یه‌كى بێ سه‌رپه‌رشتى منداڵانم كرد كه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى خۆراكیان نه‌بوون ده‌مردن له‌ برسان وه‌كو شه‌كر و رون و برنج و ئه‌و خانانه‌ خه‌ڵكى ئاسایی له‌ ئه‌ستۆیان ده‌گرن، منیش هه‌ڵسام به‌ دابین كردنى هه‌شت مانگ خواردنى ئه‌و منداڵانه‌ وه‌كو دابین كردنى برنج و روون و شه‌كر و په‌رده‌ و كوله‌ و یارى منداڵان، كه‌ زیاتر له‌ 529منداڵ ده‌بوو هیچ كه‌س سه‌رپه‌رشتیارن نین و بێ كه‌سن وه‌كو هه‌ستێكى مرۆیی و مرۆڤ دۆستانه‌ ئه‌و كاره‌م كرد، ئه‌و كاره‌شم وه‌كو ناوى خۆم نه‌كردوه‌ ، به‌ڵكو وه‌كو كوردێك ئه‌م كاره‌م ئه‌نجامداوه‌، چینى هه‌ژار له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌یه‌، بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانیش به‌رنامه‌ و پلانى خۆم هه‌یه‌ و قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێك كردوه‌ كه‌ پشتگیریم ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌م و خزمه‌تى ته‌واوى پرۆژه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ وه‌رم گرتووه‌ هه‌موویم سه‌رف كردوه‌ بۆ ئه‌و هه‌ژارنه‌، گوتیشى " نامه‌وێ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئاشكرا بكه‌م و ده‌مه‌وێ خزمه‌تى هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، له‌ داهاتوو له‌ چه‌ند شارێكى كوردستانیش ده‌ست به‌ پرۆژه‌كانم ده‌كه‌م وه‌كو پاڵه‌وان و كوردێك، گوتیشى" به‌ ئاڵاى پیرۆزى كوردستان به‌شدارى ئه‌و دوو چاڵاكیه‌م كردوه‌ و ئه‌وه‌ش بۆمن شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ و خزمه‌ت كردنه‌.
كارزان كانه‌بی
Top