راهێنه‌رى چه‌مچه‌ماڵ" هه‌موو هه‌ولێكمان بۆ سه‌رخستنى یانه‌كه‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتووه بۆ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، له چه‌ند یاری رابردووى یانه‌كه‌ش یاریزانان ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردوه و سه‌ركه‌وتنیان پێشكه‌شى هانده‌رانى یانه‌كه‌یان كردوه، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى یانه‌كه هه‌وڵى خۆی ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولى پله نایابه‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه هه‌رێم كه‌لاری راهێنه‌رى چه‌مچه‌ماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" سوپاس بۆ خوداى گه‌وره بارودۆخى تیپه‌كه‌مان باشه، هه‌رچه‌نده یارییه‌كان ماوه‌یه‌ك وه‌ستاوه، به‌ڵام یاریزانان رۆژانه مه‌شقه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌وپه‌رى مهعنهویاتى به‌رزدان و وره‌یان به‌رزه و به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه، هه‌موو هه‌ولێكمان له‌م وه‌رزه سه‌رخستنى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه‌شمان له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدایه بۆ یارییه‌كانى داهاتوو، گوتیشى" سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ى ئه‌و كردویه‌تى به‌هیچ سه‌رۆك یانه‌یه‌ك ناكرێت قسه‌كانیشى هه‌مووى راسته، له رۆژانى داهاتووش ئه‌گه‌ر كه‌سانى به‌رپرس نه‌هێنه سه‌رخت روونكردنه‌وه‌ى زیاتریش ده‌ده‌ین، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ وه‌رزى رابردوو كه سه‌ركه‌وتووین پێنج ملیۆن دینارى داوه و ئه‌مساڵیش پێنج ملیۆنى داوه، ئێمه بۆ ئه‌وه كار ده‌كه‌ین به‌هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵ بده‌ین تیپه‌كه سهرخهینهوه بۆ خولى نایابى كوردستان، له باره‌ى مووچه وگرێبهستى یاریزانانیش هه‌رێم گوتیشى" یاریزانانى ئێمه هیچ گرێبه‌ستێكیان نییه، ته‌نیا مووچه‌ى مانگانه‌یه له ماوه‌ى ئاماده‌كاری و ئه‌نجامدانى یارییه‌كانیش له خوله‌كه هه‌موو مانگێك یاریزانان و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران پاره‌ى ته‌واومان وه‌رگرتووه هه‌موومان ته‌نیا به مووچه كار ده‌كه‌ین به خۆشمه‌وه، یانه‌كه‌شمان قه‌رزاری هیچ یاریزانێكیش نییه هى وه‌رزی رابردووش، چه‌مچه‌ماڵ له سێ یاری رابردووى خولى پله یه‌كه‌كان سێ سه‌ركه‌وتنى له سه‌ر یه‌كى تۆماركردوه و هه‌موو چاوه‌كان ئه‌م وه‌رزه له سه‌ر یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ پلێتێكى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، یانه‌كه‌ش خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزشیه له‌ده‌ڤه‌ره‌كه و هه‌موو یارییه‌ك هاندانێكى بێ وێنه‌ى یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، یاریزانان و راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش به‌لێنى ئه‌وه‌یان داوه هه‌رچى له توانایان بێت درێغی نه‌كه‌ن بۆ هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنى یانه‌كه.
كارزان كانه‌بی