ئایتی وەرزشی

ئایتی وەرزشی
ئایتی وەرزشی
ژیلا تەیفور
ئایتی چەمکێکی زانستی تەکنەلۆژیە،بەمانای تەکنەلۆژیای زانیاری دێت.گرینگی دەدات بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا لە چوارچێوەیەکی گشتی زانیاری دەبەخشێت بەمەستی خزمەت کردن لە هەریەک لەبوارەکانی(نیتۆرک،د­اتابەیس،هاردوێرد،پڕۆ­گرامینگ،....)ئەم چەمکە گشتییە بەرپرسیارییەتیەکی وردو دیاری ناکات بۆیە کاردەکات لەهەموو لایەنەکانی تەکنەلۆژیای هاردوێر و سۆفت وێر.
ئایتی وەرزشی: تەکنەلۆژیای زانستی سەردەمە،بایەخ بە بەشە جیاوازەکانی بواری وەرزش دەدات لەڕێگەی(ئەپڵیکەیشن،ڤ­ار،داتابەیس،پڕۆگرامی­نگ،هاردوێر،.....هتد)­لەلایەن کەسانی پسپۆرو شارەزای تابیبەت بەو بوارە سەرپەشتی،چاودێری،کۆن­ترۆڵ دەکرێت.
ئایتی وەرزشی ئەررکی گرنگ وبەرفراوان جێبەجێ دەکات،ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستنی بەورەو پێش چونی وەرزش ومیدیای وەرزشی پەرەپێدانی بواری وەرزشی.
ئایتی وەرزشی بەکاردێت لەهەریەک لە(چاودێری کامێراکانی یاریگا کە بە سیستەمی ڤار ناسراوە،لەڕێکخستنی خۆراک لەهۆلەکانی دانانی ئەپڵیکەیشنی تایبەت،ڕیکلامی وەرزشی،ئامێری( A-I)،ڕێکخەروسیستەمی مەلەوانگەکەکان،دروست کردنی گەیمەکان،
یاریزانان ئاگاداردەکاتەوە لەپێشهاتە تەندروستیەکان،گرینگی بەلایەنی دارایی،ژیانی تایبەت لەڕێگەی ئەکاونت و پڕۆگرامسازییەوە،
تۆمارکردنی ناو لە هۆڵەکان و یاریگان داتابەیس،هاکی یاریریزان،.....هتد)

ئایتی وەرزشی چەندان تایبەتمەندی هەیە بۆنموونە:
1_گرینگیدان بە بڵاوکراوەکانی میدیا هەواڵ وچاڵاکی یاریزانەکان وەرزشوانەکان.
2_گرینگی دان بەریکلام بەپشت بەستن بە یاریزانەکان.
3_بەکارهێنانی ئیفێکتی وەرزشی و تۆڕەکۆمەڵاتیەکان بە مەبەستی سەرنج ڕاکێشان.
4_بەکارهێنانی ئامێرە وەرزشییەکان کە پشت دەبەستن بە ئایتی وەرزشی وەکو (A_I)واتە مێشکی دەستکرد کە بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵی تەندوستی خودی.

هاکردن و وەرزش:
ئایتی وێرای گرینگی و سوددە بێسنورەکەی ئایتی وەرزیش وەکو هەموو شتەکانی دیکەش دوولایەنە دیوی دووەمی بەهاک ناودەبرێت.
هاکی وەرزشی:
هێرشێکە دژی یاریزانان و وەرزشوانان بەکاردێت،لەلایەن کەسی شکست خواردوو.دوای ئەوەی لەڕووی توانای مرۆیی و جەستتەیی و مێشکیەوە شکستی پێ هەرس نەکرا ناچار پەنا بۆ هاکی ئایتی وەرزشی تەکنەلۆژیا دەبات.
یاریزانان ماڵپەر،گروپ،پەیج،.....هتد هەیە
پێویستە بە شێوازی زانستی خۆیان بپرێزن لەوانەی کە بە(هاککەر)ناسراون.
بەڕەچاوکردنی خاڵی پاراستنی بەهێز لەڕێگەی grand,well,unty vairose.
هاکی ئایتی وەرزشی ڕێگایەکی سەرەکیە بۆ دەست کەوتنی زانیاری خوددی،زۆرجاریش بانکی یاریزان و هۆڵی لەش جوانی و مەلەوانگەو کامێراکانی یاریگانیش لەلایەن باندە چەتە گەورە هاککەرەکانەوە ڕادەگیرێت.زیانێکی بە ئابووری وەرزشی و کەساتیە وەرزشیەکان و بڕاندو یانە وەرزشیەکان دەگات لەڕوی داهات و ئابوری وەرزشی.
لە ئێستادا لەهەموو جیهان گرینگیەکی زۆر بە ئایتی وەرزشی دەدرێت بەمەستی ئاشنا بوونی خەڵک بە یارییەکان و وکۆکردنەوەی جەماوەر بەشداری پێکردنی هەواداران لەسەرتاسەری جیهان بەشێوازێکی ئاسان هەوڵی بەدەست هێنانی هەواداری زیاتر بۆ یانەکان.
بوارەکان هەنگاو نانێن گەر تەکنەلۆژیاو ئایتی ڕێخۆشکەر نەبێت،پەرەپێدانی ئایتی وەرزشی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پێشخستنی وەرزش و میدیای وەرزشی لە کوردستان و جیهان.
٭سەرچاوە
٭لوقمان ڕەواندزی کارگێری کار پەیمانگای تەکنیکی هەولێر
٭رائید خالید سیستەمی زانیارییەکان
Top