له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ قورسه‌ رێگه‌ به‌ كچه‌كانیان بده‌ن به‌شدارى ئه‌م یارییه‌ بكه‌ن و فێرى هونه‌رى به‌رگرى ببن

له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ قورسه‌ رێگه‌ به‌ كچه‌كانیان بده‌ن به‌شدارى ئه‌م یارییه‌ بكه‌ن و فێرى هونه‌رى به‌رگرى ببن
سێوه‌خه‌سرۆ راهێنه‌رى پرۆژه‌ى خه‌ونى منداڵان بۆ یارییه‌كانى كۆنفۆ شاوڵینگ
یارى كۆنفۆ شاوڵینگ یه‌كێك له‌م یارییه‌ به‌رگری و جه‌نگییه‌كان كه‌ له‌ كوردستان تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێیوست گرنگى به‌م یارییه‌ نه‌دراوه‌، به‌ڵام چه‌ندین یاریزان و راهێنه‌رى به‌توانا هه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام گرنگى به‌ تواناى خۆى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ خزمه‌تێك به‌م یارییه‌ بكات، شارى سلێمانیش یه‌كێك له‌و شارانه‌ى كوردستان كه‌ ژماره‌یه‌ك یاریزانى جۆراوجۆرى له‌م یارییه‌ى تێدایه‌، سێوه‌ خه‌سرۆ و سلێمان یه‌كێك له‌و كچه‌ یاریزان و راهێنه‌رانه‌ى شارى سلێمانیه‌ كه‌ خاوه‌نى ئاستێكى به‌رزى ئه‌م یارییه‌،ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1998 شاری سلێمانییه‌، تاكو له‌ هیچ یانه‌یه‌ك یاری نه‌كردوه‌ و له‌ رێكخراوى شاولینگ كلاسیك وه‌كو فێرخوازێك بۆبه‌ره‌وپێشبڕدنى ئاستى به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا راهێنه‌رى پرۆژه‌ى خه‌ونى منداڵان بۆ یارییه‌كانى كۆنفۆ شاولینگ ، جگه‌ له‌وه‌ش گروپی هێزى فڕین گروپێكى كۆنفۆیه‌ له‌گه‌ڵ كاپتن رێكار وه‌كو تیمێك كار بۆسه‌رخستنى ئه‌م یارییه‌ ده‌كه‌ن، گۆڤاری گوڵانیش له‌ نزیكه‌وه‌ چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌.
دیمانه‌:كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو وه‌كو كچه‌ وه‌رزشكارێك یارى شاولێدانت هه‌ڵبژارد؟
-سه‌ره‌تا شاولینگ یه‌كێك بوو له‌ خه‌ونى منداڵیم، له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌زم ده‌كرد یه‌كێك بم له‌و كچه‌ وه‌رزشكارانه‌ى یاری شاولینگ و هونه‌رى به‌رگرى كۆنفۆ و شاولینگ په‌یره‌وده‌كه‌ن، له‌ته‌مه‌نى 18ساڵیه‌وه‌ به‌شدارم له‌و یارییه‌.
* چۆنه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك كار ناكه‌ى، چ وه‌كو راهێنه‌ر چ وه‌كو یاریزان؟
-یانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر تایبه‌تن به‌ یارى كاراتێ وتایكواندۆ، یارى كۆنفۆ شاولینگ تاكو ئێستا له‌ یانه‌كاندا نییه‌،به‌ڵكو ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ من مه‌شقی تێدا ده‌كه‌م رێكخراوێكه‌ تایبه‌ت به‌ شاولینگ كۆنفۆ وه‌كو مامۆستایه‌ك یان راهێنه‌رێك كارم تێدا كردوه‌، من راهێنه‌رى پرۆژه‌ى خه‌ونى منداڵانم پرۆژێكه‌ له‌ باخچه‌یه‌ك، به‌ڵام وه‌كو یانه‌ راهێنه‌رى هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بوومه‌، به‌ڵام له‌ پرۆژه‌یه‌كى خێرخوازی له‌ كه‌مپی عه‌ره‌به‌ت راهێنه‌رى 50كچه‌ یاریزانم له‌ كچانى رۆژئاوای كوردستان.
* وه‌كو مامۆستا و راهێنه‌رێك بۆ یارى كۆنفۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ى یاریزان له‌م یارییه‌ چى ده‌كه‌ن؟
-سه‌ره‌تا بۆ به‌شدارى كردن له‌ هونه‌رى به‌رگرى حه‌ز و خولیایى ئه‌وه‌ بۆ ئه‌م هونه‌ره‌، ئه‌گه‌ر حه‌ز و خولیای نه‌بێت زه‌حمه‌ته‌ بتوانێ بێته‌ نێو ئه‌م هونه‌ره‌، پێویستى به‌توانایه‌كى باش هه‌یه‌، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌رێگه‌ى ڤیدیۆییه‌كانى منه‌وه‌ ئه‌و هونه‌ره‌ ده‌ناسێ و حه‌زی بۆ ده‌چێ، ئه‌وان ده‌لێیان كه‌ ئێمه‌ بینمان تۆ سه‌ركه‌وتووبووی ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
* ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان چۆن ده‌بینى؟
- ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان به‌ راده‌یه‌كى زۆر باش ده‌یبینم، بۆنموونه‌ هه‌ڵ بۆ كه‌سێكى وه‌كو من ره‌خسابێت مه‌شقه‌كانم بكه‌م، له‌ راستیدا به‌ شێوه‌یه‌كى باشى هه‌ڵده‌سنگێنم ئه‌وه‌ یارى نییه‌ هونه‌ره‌، جۆرێكه‌ له‌ هونه‌رى به‌رگری له‌ ووڵاتانیش گرنگى پێ ده‌درێت به‌تایبه‌تى له‌ ووڵاتى چین.
*بۆچى وه‌كو پێویست گرنگى به‌م یارییه‌ نادرێت؟
-
* بڕیارت نه‌داوه‌ تیپێكى كچان بۆ شارى سلێمانى دروست بكه‌ى؟
-به‌لێ بڕیارم داوه‌ تیپێك بۆ سلێمانى و هه‌ر شارێكى ترى كوردستان بێت كه‌ پێویستى پێ بێت، یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانى پێشووشم مه‌شقكردن بوو به‌ 50 یاریزانى كچ بوو له‌ كه‌مپی عه‌ره‌به‌ت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵم بۆ بڕه‌خسێ بۆ شوێنى تریش ئه‌نجام ده‌ده‌م ئه‌و كاره‌ خێرخوازییانه‌.
* وه‌كو راهێنه‌رێك به‌رنامه‌ت چییه‌ بۆ داهاتوو؟
-یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانى داهاتووم ئه‌وه‌یه‌ بتوانم كچان زیاتر به‌شدارى پێبكه‌م، هه‌ركه‌سێك له‌رێگاى منه‌وه‌ حه‌زی له‌و یارییه‌ بكات ین پێ گه‌یشتبێ، ئه‌و كچانه‌ى له‌گه‌ڵ منه‌وه‌ مه‌شقیان ده‌كرد ده‌یانگوت سوودمان له‌و مه‌شقه‌ بینیوه‌ من ئه‌وانه‌م هه‌مووى به‌سه‌ركه‌وتن ده‌بینى
* كێشه‌و گرفتى ئه‌م یارییه‌ له‌ چى ده‌بینى؟
-كێشه‌و و گرفت له‌ هه‌موو جۆره‌ هونه‌ره‌كانى به‌رگرى هه‌ر هه‌یه‌،من به‌ كێشه‌و گرفت ناوى نابه‌م ، له‌كاتى مه‌شقه‌كان تووشى پێكان یان گرژبوونى ماسوله‌كه‌كان ده‌بین ئه‌وه‌ش كێشه‌ نییه‌،چونكه‌ حه‌زم لێیه‌ له‌م هونه‌ره‌ به‌ كێشه‌ى نازانم.
* ئامانجت چیه‌ له‌م یارییه‌؟
-ئامانجى سه‌ره‌كیم له‌م یارییه‌ به‌دی هێنانى خه‌ونه‌كه‌م بوو، ببمه‌ یاریزانێكى زۆر باشى شاولینگ، وه‌ ببمه‌ راهێنه‌ر سوپاس بۆخوا بوومه‌ راهێنه‌رى پرۆژه‌ى خه‌ونى منداڵان ئه‌وه‌ به‌شێك بوو له‌ ئامانجه‌كانم، هه‌وڵده‌ده‌م له‌ داهاتوو كار زیاتر بكه‌م له‌ خێرخوازى، هه‌وڵبده‌م فێرگه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ بكه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ئاست له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كم كاك رێكان كه‌ كارى زۆرمان به‌یه‌كه‌وه‌ كردوه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ى خه‌ونی به‌شداری كردنیان هه‌یه‌ هه‌ڵیان بۆ بڕه‌خسێنین.
* بۆچى كچان كه‌متر به‌شدارى ئه‌م یارییه‌ ده‌كه‌ن؟
- هۆكاری سه‌ره‌كى یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگایه‌، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ قورسه‌ رێگه‌ به‌ كچه‌كانیان بده‌ن به‌شدارى ئه‌م یارییه‌ بكه‌ن و فێرى هونه‌رى به‌رگرى ببن،هه‌ست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كلتوری كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌، هه‌ست بكه‌ن ئه‌م هونه‌ره‌ بۆ كچان گونجاو نییه‌ هۆكار ى تریش زۆره‌.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى یاریزانانى یارییه‌ جیاوازه‌كان، سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ هاوكار و پاڵپشتمان بووینه‌.


Top