ئاسۆ رۆسته‌م ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێربگه‌رێنه‌وه ئاستى پێشوو
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر ئه‌مساڵ به‌شدارى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كردوه و به‌هێنانى چه‌ندین یاریزان و راهێنه‌رى كرواتى رادان چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه له‌م وه‌رزه، به‌ڵام به‌هۆى ناله‌بارى و ئالۆزی بارودۆخی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق بڕیارى وه‌ستاندنى یارییه‌كانى داوه بۆ كاتێكى نادیار یانه‌كانیش به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له كاتێكى نزیك خوله‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئاسۆ رۆسته‌م یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان له یانه‌كه‌مان به‌رده‌وامه و رۆژانه خه‌ریكى مه‌شق و راهێنانین،گوتیشى" ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بتوانین یانه‌كه بگه‌رێنینه‌وه سه‌ر رێچكه‌ى جارانى خۆی، به‌ڵام چى بكه‌ین ئه‌مساڵ خولى عێراق چی به‌سه‌رهات، گوتیشى" له شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر زۆر ئاسوده‌م، له باره‌ى هاتنى گرێبه‌ستیش له یانه‌كانى كوردستان گوتیشى" له زۆربه‌ى یانه‌كانى كوردستان گرێبه‌ستم بۆ هاتووه، به‌ڵام من پاپه‌ندم به گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی