ئارام ساڵح پاڵه‌وانه كورده‌كه‌ى زۆرانبازی ئازاد واز ده‌هێنێت
له دواین پاڵه‌وانیتى ئه‌كادیمیاى (IWF) رووى كه له‌م مانگه له وو‌ڵاتى رووسیا نمایشى كۆتایی ساڵ به‌رێوه‌چوو، له نێوان چه‌ندین زۆرانبازی به‌ناوبانگ و ئارام ساڵح ناسراو به ئاراممێر پاڵه‌وانه كورده‌كه‌ى شارى هه‌ولێر به‌شدارى تێدا كرد، به‌ڵام له‌م پاڵه‌وانێتیه نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتوو بێت و دووچارى شكست هات، پاڵه‌وانه كورده‌كه‌ش به هۆى ئه‌و بهلێنانهى كه پێیانداوه و نه‌یان بردۆته سه‌ر بڕیارى وازهێنانى له وه‌رزشى زۆرانبازى داوه، له‌م باره‌شه‌وه ئارام ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له دواین پاڵه‌وانێتى ئه‌كادیمیاى (IWF) رووسى بۆ نمایشی كۆتایی ساڵ رووبه‌رووى دوو پاڵه‌وانى رووسی بوومه و له یارییه‌كى بێ یاسایدا دواى ركابه‌رێكى زۆر و شه‌رێكى به‌هێز نه‌متوانى سه‌ركه‌وتووبم، جگه له‌وه‌ش بارى ده‌روونیم باش نه‌بوو، چونكه له كوردستان زۆر به‌لێنیان پێدام هاوكاریم بكه‌ن، به‌ڵام هیچ راستیان نه‌كرد، بۆیه بڕیارمدا ئه‌مه دواین یاریم بێت هیچی تر به‌شدارى ناكه‌م له‌هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك، ئه‌گه‌ر به‌شداریش بم به ناوى كوردستان بهشدارنابم، له كوردستان وه‌رزش پشتگوێ خراوه ته‌نها گرنگى به بێگانه ده‌درێت، دواى به‌ده‌ستهێنانى 9 نازناو و 7بژدێن و 3ى جیهانى هه‌مووكات له گیرفانى خۆم به‌شداری بكه‌م به ئاڵاى كوردستان و هیچ كات كۆڵم نه‌داوه و چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئاڵاى كوردستان تووشى گرفت بوویمه سلم نه كردۆته‌وه، گوتیشى" خه‌ڵكانێك به‌لێنیان پێم دا له كوردستان هاوكاریم بكه‌ن ئه‌وانیش هاوكار نه‌بوون، بۆیه له دواین پاڵهوانیتیش به زمانى روسى بڕیارى وازهێنانم دا. هه‌رچه‌نده من خاوه‌نى پژدێنی (KWF) ئهنتهرناشینال ریسلنگى نێوده‌وڵه‌تیم، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو به‌شدارى كردنه له‌سه‌ر گیرفانى خۆم كه هه‌موو سامانى خۆم بۆ ئه‌م وه‌رزشه سه‌رف كرد.
كارزان كانه‌بی