كاوه‌ حه‌سۆ ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوودا خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بكه‌م

كاوه‌ حه‌سۆ ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوودا خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بكه‌م
كاوه‌ حه‌سۆ ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوودا خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بكه‌م
چه‌ندین یاریزانى كوردى پارچه‌كانى كوردستان له‌ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا یارى ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ناوى كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، كاوه‌ حه‌سۆ گۆڵپارێزى كوردی هه‌ڵبژارده‌ى پێشووى سوریا و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ خولى كوردستان به‌رگرى له‌ ترى گۆڵى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كردوه‌ و ماوه‌یه‌كیشه‌ له‌ ووڵاتى هۆله‌ندا له‌ ریزى یانه‌ى (Vitssa) له‌ خولى پله‌ دووى یانه‌كانى ئه‌و ووڵاته‌ یارى ده‌كات، له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووش له‌ رێگه‌ى ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ خولێكى راهێنه‌رى گۆڵپارێزى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێنا، له‌م باره‌شه‌وه‌ كاوه‌ حه‌سۆ گۆڵپارێزى كوردى یانه‌ى (Vitssa) بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى راهێنه‌رى گۆڵپارێزى له‌ ووڵاتى هۆله‌ندا كه‌ بڕوانامه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا و فیفاش، هه‌ر چه‌نده‌ من له‌ یانه‌ى(Vitssa) پله‌ دووى ووڵاتى هۆله‌ندا یارى ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ بۆ داهاتووم بوو وه‌كو راهێنه‌ر، ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ پێش بڕوانامه‌ى پرۆفیشناڵه‌ من له‌ دواى ئه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ ئه‌ویش ده‌ده‌م، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕوانامه‌ى پرۆفیشناڵه‌ت به‌ده‌ستهێنا ده‌توانی له‌ هه‌موو یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى ئه‌وروپا كار بكه‌ى، ئێستاش ئه‌و بڕوانامه‌م به‌ده‌ستهێناوه‌ ده‌توانم له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا كار بكه‌م، گوتیشى" له‌ر ێگاى ئه‌و یانه‌ى ئێستام توانیم به‌شدارى بكه‌م و بڕوانامه‌ نێودوڵه‌تیه‌ به‌ده‌ست بهێنم، وه‌كو كوردێكیش زۆر سه‌ربه‌زرم كه‌ توانیم بڕوانامه‌یه‌كى وا گه‌وره‌ له‌ بوارى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستهبێنم وله‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا كاربكه‌م، له‌ باره‌ى گرێبه‌ستى تریش له‌ یانه‌كان گوتیشى" له‌ كوردستان یانه‌ى زێره‌ڤانى داواى گرێبه‌ستى لێكردم، به‌ڵام به‌ هۆى به‌شدارى كردنم له‌م خوله‌ نه‌متوانى، بۆیه‌ به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ یانه‌ى(Vitssa) و گرێبه‌سته‌كه‌م به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌م بگه‌رێمه‌وه‌ كوردستان و خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بكه‌م.
كارزان كانه‌بی


Top