یانه‌كه‌ى ده‌ڤه‌ری بارزان چاوى له خولى نایابه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌زرشیی یانه‌ى هه‌لۆى تاكه نوێنه‌رى ده‌ڤه‌رى بارزان ئه‌مساڵ له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئاماده‌كارى باشى كردوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت پلێتێكى سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله یه‌كى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆرى یاریزانانى پێشووى خۆى له یانه‌كانى تر‌ى كوردستان گه‌ڕاندۆته‌وه به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامێكى شایسته، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌مه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ گۆڕانكارى زۆرمان كردوه و ژماره‌یه‌ك یاریزانى باشمان هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه‌مان، ئامانجى ئێمه له‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتنه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌وه‌ش تۆپى پێیه هه‌ندێك جار تووشى شكست ده‌بیت، زۆرجاریش پێچه‌وانه‌وه‌كه‌ى ئه‌وه رۆژ له‌به‌رامبه‌ر ئاڵتون كۆپرى باشترین یاریمان كرد‌و یه‌كسان بووین، گوتیشى" یاریگاكه‌مان باش نییه هه‌موو سالێك خوله‌كه ده‌ستپێده‌كات تووشى كێشه‌ى قورلیته‌ى یاریگا ده‌بین، ئه‌وه‌ش گرفتێكى سه‌ره‌كییه وه‌كو پێویست نه‌بوونى یاریگا، ژماره‌یه‌ك له باشترین یاریزانه‌كانمان له یانه‌كانى دهۆك و زێره‌ڤانى و ئارارات و زاخۆ‌و نه‌ورۆز گه‌ڕاینه‌وه یانه‌كه، سه‌رجه‌م یاریزانان په‌یمانیان داوه تیپێكى تۆكمه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، ده یاریزانمان هێناوه و ژماره‌یه‌كیش دوورخراینه‌وه، گوتیشى هیچ گرێبه‌ستێك له یانه‌ى هه‌لۆ بوونى نییه، ته‌نیا مووچه‌یه و موچه‌كانیش له 300هه‌زار تاكو 700هه‌زاره، دوو یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئێرانى و یاریزانێكى عه‌ره‌بی خولى میسریمان هێناوه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه مووچه‌نه، تیپه‌كه‌مان ئه‌مساڵ تیپێكى زۆر باشه و جیاواز له ساڵانى تر ئامانجى گه‌وره‌مان هه‌یه، خه‌ونمان گه‌یشتنه‌وه‌یه به خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی