خه‌سرۆ هه‌ركی بووه پێشمه‌رگه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌مساڵ كه ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نییه له یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى و به‌هێزكردنى هێلى به‌رگرى به‌فه‌رمى جارێكى تر په‌ناى بۆ یاریزانى خه‌سرۆ هه‌ركی یاریزانى قه‌زاى ئاكرێ و یانه‌ى كه‌رخی خولى عێراق برده‌وه بۆ یارى كردن له ریزى ئه‌و یانه‌یه، له‌م باره‌شه‌وه خه‌سرۆ هه‌ركى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ من له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی گرێبه‌ستى فه‌رمیم له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌رخ ئه‌نجامداوه، به‌ڵام بۆ خولى نایابى كوردستان به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یارى ده‌كه‌م، به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم ئه‌م وه‌رزه ئاستی یانه‌كه باشتر بكه‌ین و بتوانین له‌یارییه‌كانى داهاتوو یانه‌كه ببه‌ینه قۆناغێكى باشتر و یارى بۆ یارى ئاستمان به‌ره‌وو باشتر بچێت، خولى عێراقیش جارێك دیار نییه كه‌ى به‌رێوه‌ده‌چێت منیش یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌م و گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه.
كارزان كانه‌بی